کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئورمیە/ کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

20:14 - 18 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی مەحیەدین ئەمینی کوڕی سەید ئەسعەد خەڵکی کوڕانەی سێرۆ لە ناوچەی برادۆستی ئورمیە کۆچی دوایی کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مەحیەدین ئەمینی، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ١٦ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی لە تەمەنی ٥٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

12028.jpg
مەحیەدین ئەمینی

کاک مەحیەدین وەک ئەندامێکی دڵسۆز و وەفادار دەستی بە چالاکی کرد، ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا چالاکیی بەرچاوی رێکخراوەیی هەبوو و لە جێبەجێ کردنی ئەرکی پێسپێردراویدا هەوڵی بەردەوام و شێلگیرانەی هەبوو.

ناوبراو چەندین جار لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو و ئازار و ئەزیەتیان کردبوو.

تەرمی ناوبراو لە نێو ئاپۆرای خەڵکی کوڕانە و ناوچەکەدا بەخاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەر خۆشی له بنەماڵه و کەس وکاری کاک مەحیەدین دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.

گادەر. د