کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەقز/ کۆچی دوایی مامۆستایەکی قوتابخانە

16:08 - 19 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: گوڵاڵە فاتمی مامۆستای یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری سەقز بە هۆی مەرگی لە ناکاوەوە گۆڕەپانی زانست و تێکۆشانی بە هاوڕێیانی ئەسپارد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٤ی رێبەندان گۆڵاڵە فاتمی مامۆستای پۆلی ٥ی سەرەتایی قوتابخانەی سەداقەت لە شاری سەقز بە هۆی مەرگی لە ناکاوەوە بۆ هەتاهەتایە ماڵاوایی لە دونیای قەڵەم و پەروەردە کرد و ئەو ئەرکە پیرۆزەی بە هاووڕێیانی تێکۆشەری ئەسپارد.

مامۆستا گۆڵاڵە فاتمی، مامۆستایەکی دلسۆز و نیشتمان خۆشەویست بوو و لە نێو خەڵک و مامۆستا و قوتابیاندا رێزێکی زۆر هەبوو، بەڵام مەرگی لە ناکاوی خەم و پەژارەی خستە ناو کۆڕی هاوکار و قوتابیان و بنەماڵە و خەڵکی شاری سەقز.

یەکیەتی پیشەیی مامۆستایانی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی هەموو مامۆستایان و خوێندکاران و قوتابیانی کوردستان دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەی بنەماڵەی خاتوو گۆڵاڵە دەزانێت.

گادەر. د