کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاوسەری شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان لە شاری مەهاباد کۆچی دوایی کرد

19:58 - 19 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: زلێخا فەیزی هاوسەری شەهیدێکی حیزبی دێموکرات بە ناوی محەممەد پەروەری بە هۆی جەڵتەی مێشک ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، زلێخا فەیزی هاوسەری شەهید محەممەد پەروەر خەڵکی شاری مەهاباد بە هۆی جەڵتەی مێشک کۆچی دوایی کرد و لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.

شەهید محەممەد پەروەری ساڵی ١٣١٣ لە ناوچەی حاجی مامیان سەر بە شاری مەهاباد لە دایک بووە و چووەتە ناو ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە رێکەوتی ٩ی رێبەندانی ١٣٥٨ی هەتاوی لە شاری تەورێز بە دەستی رێژیمی ئێران ئێعدام کراوە و بە ریزی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان پێوەست بووە.

دایە زلێخا لە دوای شەهید بوونی هاوسەرەکەی، بەرپرسایەتیی گەورە کردن و بارهێنانی ٦ منداڵی کەوتە ئەستۆ و بە سەربەرزی هەتا دوا ساتەکانی ژیانی ئەم ئەرکە گەورەیەی بەجێگەیاندووە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری دایە زلێخا فەیزی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

کازیوە.ر