کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەهاباد/ باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

20:01 - 19 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: مام حەسەن نەبەردی گەورەی بنەماڵەی نەبەردی خەڵکی شاری مەهاباد و باوکی شەهید بایەزید نەبەردی بە هۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٩ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، حەسەن نەبەردی، باوکی بایەزید نەبەردی، شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد.

12032.jpg
شەهید بایەزید نەبەردی

مام حەسەن نەبەردی ئینسانێکی دڵسۆز و نیشتمان پەروەر بوو و لە نێو خەڵکدا رێز و حورمەتێکی زۆری هەبوو.

تەرمی حەسەن نەبەردی لە نێو ئاپۆرای خەڵکی شاری مەهاباد بە خاکی پیرۆزی نیشتمان سپێردرا.

شەهید بازید نەبەردی لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە دایک بووە و پاشان چووەتە ناو ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە هێزی شەهید پێشەوادا سازمان دراوە.

شەهید بازید لە رێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا دژ بە داگیرکەرانی کوردستان لە گوندێک بە نێوی ساردە کۆێستانی گەوڕکانی بۆکان شەهید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی حەسەن نەبەردی و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

گادەر. د