کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات

15:50 - 20 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: باوکی پێشمەرگەیەکی حیزبی دێموکرات لە شاری ئەیوانی رۆژئاوا، کۆچی دوایی کرد.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، مام فەتحوڵلا کیانی، باوکی محەممەد کیانی، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بە هۆی جەڵدەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

مام فەتحوڵڵا خەڵکی گوندی سەرتەنگی خوارووی سەر بە شارستانی ئەیوانی رۆژئاوا بوو.

ناوبراو كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی و ناوداری ناوچەكە بوو و لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا رێزی زۆری هەبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کاک فەتحوڵڵا و بە تایبەتی کاک محەممەد کیانی و کەس و کاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

ئاویەر.ت