کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەرگی کرێکارێکی کوردی دیکە بە هۆی رووداوی کار

20:37 - 22 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: کرێکارێکی کورد بە هۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی لە کاتی کارکردندا دوای ١٦ رۆژ چاوەدێری پزیشکی لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی شاری پاوە لە تاران لە کاتی کارکردندا بە هۆی کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی بە توندی بریندار بوو.

ئەو کرێکارە کوردە دوای راگواستنی بۆ نەخۆشخانە و ١٦ رۆژ چاوەدێری پزیشکی لە نەخۆشخانە میلادی تاران، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی گیانی لە دەستدا.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا شوناسی ئەو کرێکارە کوردەی ئەمیر حوسێنی تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی سەریاس راگەیاندووە.

دابین نەکردنی ئەمنییەت بۆ کرێکاران، ساڵانە دەبێتە هۆی ئەوەیکە دەیان کرێکار لە کاتی کارکردندا تووشی رووداو بن و گیانیان لە دەست بدەن.

لەو پەیوەندییەدا، چەند رۆژ پێش ئێستا، نیگابانی شیرکەتێکی دۆزینەوە لە گیلانغەرب سەر بە پارێزگای کرماشان کە ٢٤ ساڵی تەمەن بووە بە هۆی هەڵمیستنی گازی منۆئۆکسیدی کەربۆن گیانی لە دەستدا.

آبیدر. ت