کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستانی

19:04 - 23 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: باوکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان و خەڵکی شاری شنۆ، لە ئورمیە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢١ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی حەسەن دۆدکانلوو ناسراو بە حەسەن شکاک باوکی شەهید محەممەد دۆدکانلوو و هەروەها پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران عادڵ دۆدکانلوو لە تەمەنی ٩٥ ساڵیدا لە شاری ئورمیە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حەسەن دۆدکانلوو بە هۆی نیشتمانپەروەری و حیزب خۆشەویستی لەلایەن ئێدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێسلامیی ئێرانەوە زەخت و گوشارێکی زۆری لەسەر بوو و چەندین جار بانگهێشتیان کردووە و بێ‌حورمەتییان پێکردووە و هەر بەم هۆیەوە ماڵی بۆ شاری ئورمیە گواستەوە.

شەهید محەممەد دۆدکانلوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو کە لە سالی ١٣٦٤ی هەتاویدا لە نێو ئاودا خنکا و پێوەست بە ریزی شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان بوو.

تەرمی حەسەن دۆدکانلوو لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ئورمیە و دۆستان و ئاشنایان و کەس و کاری لە ئورمیە بە خاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵە و کەس و کاری حەسەن دۆدکانلوو دەکەت و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

لەو پێوەندییەدا ڕۆژی شەممە ١٤ ـ ٢ ـ ٢٠١٥ لە شاری کاڵماری وڵاتی سوید،  پرسە و سەرەخۆشی بۆ مام ”حەسەن دۆدکانلوو بەڕێوە دەچێت .
شوێن: Kungsgårdsvägen 51
39353 KALMAR
کات: ١٣ بۆ ١٨

کازیوە.ر