کوردستان میدیا: سێ هاووڵاتیی کورد لە زیندانی ناوەندی سنە لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە بە ٧٥ ساڵ زیندان مەحکووم کراون و ئەم سێ زیندانییە سیاسییە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حوکمی دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران، مانیان لە خواردن گرتووە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە ماوەی رابردوودا، دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران حوکمی سێ لاوی کوردی زیندانی لە زیندانی ناوەندی سنەوە بڕیەوە.
لە حوکمی بڕاوە لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێران ئارام زەمانی بە ٢٢ ساڵ زیندانی تەعزیری و دوور خرانەوە بۆ زیندانی دیزڵئابادی کرماشان، سیروان زەمانی بە ٢٢ ساڵ زیندانی تەعزیری دوور خرانەوە بۆ زیندانی رامهرمزی خووزستان و یاسین موقەدەمنژاد بە ٣١ ساڵ زیندان مەحکووم کران و دەرچوونی ئەو حوکمە ناڕەزایەتی ئەم سێ زیندانییە سیاسییە کوردەی بە دواوە بوو.
ئەم سێ لاوە کوردە، بە تۆمەتی تێکهەڵجوونی چەکداری لەگەڵ هێزە نیزامییەکانی رێژیمی ئێسلامیی ئێران دەستبەسەر کراون.
کەمپەینی بەرگری لە زیندانییانی سیاسی و مەدەنی رایگەیاندووە کە ئەم سێ زیندانییە سیاسییە کوردە، حوکمی بڕاوەی دەزگای قەزایی رێژیمیان نادادپەروەرانە وەسف کردووە و دوو رۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
هەر لەم پەیوەندییەدا، چەند رۆژ پێشتریش، لقی ١٠١ی دادگای ئینقلابی شنۆ، ٧ هاووڵاتیی کوردی خەڵکی مەلا عیسای سەر بە شنۆ بە تۆمەتی هێرش کردنە سەر هێزە نیزامییەکان و بێحورمەتی کردن بە ئەوان بە ٧٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی تەعزیری و ٤٤٤ قامچی مەحکووم کرد.
ئاویەر.ت