کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بلژیک/ بەشداریی شاندێکی حیزبی دێموکرات لە سێمیناری عەبدولباقی یووسف

15:16 - 27 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: کۆمیتەی بلژیکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سێمیناری عەبدولباقی یووسف ئەندامی رێبەری پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە، بەشداری کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەری کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٦ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ بلژیک بە سەرپەرەسەتی ئیبراهیم خودا مورادی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب، لەسەر بانگهێشتی فەرمی، لە سێمیناری عەبدولباقی یووسف ئەندامی رێبەری پارتی یەکیەتیی کورد لە سووریە، سەبارەت بە بارودۆخی کورد لە کوردستانی رۆژئاوا و پرسی کورد لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەشداری کرد.

ئەم سێمینارە لە شاری ئانتوێرپنی وڵاتی بلژیک لەلایەن رێکخستنی پارتی یەکیەتی کورد، پێک هاتبوو.

لەم پەیوەندییەدا، شاندی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو سێمینارەدا، روانگە، هەڵوێست، را و بۆچوون و سیاسەتەکانی حیزبی دێموکراتی لە بارەی پرسی کورد و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەت هەر چوار پارچەی کوردستان خستە بەر باس.

ژوان.ک