بەیاننامە: بەڕێوەبردنی حوکمی لەسێدارەدانی چەند لاوی کورد لەلایەن دەزگای دادوەریی رژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەدوور لە چاوەڕوانی نییە.
لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، سەرلەنوێ کەشێکی ترس و دڵەڕاوکێی سەرتاسەری کوردستان و بەتایبەت بنەماڵەی سامان نەسیمی گرتەوە.
جارێکی دیکە، سیاسیەتی حاکمی رژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر کوردستان و بەتایبەتی نەتەوەی کورد، لە سەرتاسەری جیهاندا خۆی نواند، سیاستێک کە بە روونی هاوتەریبی کردەوەی گرووپە توندڕەوه دروستکراوەکان وەکوو داعش، بۆ جێگیر کردنی دۆخی ترس و تۆقاندنە.
پەرەپێدانی توندوتیژی، بەردەوامیی دەرکردنی حوکمی ناعادڵانە، کردەوەی رووخێنەری هاوبەرژەوەندی و هاوتەریبەکانی رژیمی ئیسلامیی ئێران و پێکهێنانی دۆخی ترس و تۆقاندن، لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستاندا مەحکووم دەکەین.
کوردستان میدیا، ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٣٠ی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی بەرانبەر بە ٢٩ی فێڤرییەی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی