• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٣ی ئاوریلی ٢٠١٨ی زایینی - ٠٣ی بانەمەڕی ١٣٩٧ی هەتاوی  

دۆخی ناڕوونی سامان نەسیم و ٥ زیندانیی دیکەی کوردی مەحکووم بە ئیعدام

زایینی: ١٩-٠٢-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٣/١١/٣٠ - ١١:٣٧ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دۆخی ناڕوونی سامان نەسیم و ٥ زیندانیی دیکەی کوردی مەحکووم بە ئیعدام
کوردستان میدیا: چارەنووسی سامان نەسیم و ٥ زیندانی سیاسیی کوردی دیکەی زیندانی ناوەندیی ئورمیە دوای راگواستنیان بۆ ژووری تاکەکەسی لە بارودۆخێکی ناروون دایە.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، سامان نەسیم زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام دوانیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ٢٩ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، وێڕای ٥ زیندانیی سیاسیی کوردی مەحکووم بە ئیعدام بە ناوەکانی "یوونس ئاقایات، حەبیبووڵڵا ئەفشاری، عەلی ئەفشاری، سیروان نژاوی و ئیبراهیم شاپوری لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ ژووری تاکەکەسیی زیندانی ئورمیە راگواستراون.

راگواستنی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردەی مەحکووم بە ئیعدام لە حاڵێکدایە کە "سامان نەسیم" لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی حووکمەکەی دایە و بە وتەی عەزیز موژدەیی، پارێزەی ناوبراو قەرار بووە کە رۆژی پێنج‌شەممە رێکەوتی ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی حوکمی ئیعدامەکەی بەڕێوە بچێت و سپای پاسداران و بەرپرسانی زیندانی ئورمیە لەسەر بەڕێوەچوونی حووکمی ئیعدامی سامان نەسیم لە کاتی دیاریکراودا پێداگرییان دەکرد.

بەپێی ئەو راپۆرتە و بەپێی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بنەماڵەی سامان نەسیم شەوی رابردوویان لەبەرانبەر زیندانی ناوەندیی ئورمیە تێپەڕ کردووە و داوایان کردووە کە لە دۆخی کوڕەکەیان ئاگادر ببنەوە بەڵام بەرپرسانی زیندانی لە پێدانی زانیاری لە چارەنووسی سامان نەسیم خۆیان بواردووە و بە بنەماڵەی ناوبراویان راگەیاندووە کە بۆ ئاگادار بوونەوە کە دۆخی کوڕەکەیان سەردانی دادگا بکەن.

بەپێی ئەو راپۆرتە رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٣٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، دوای نەبوونی زانیاری کە دۆخی سامان نەسیم لە زیندانی ئورمیە بنەماڵەی ناوبراو سەردانی بەشی بەڕێوەچوونی حووکمەکانی دادگایان کردووە و داوایان کردووە لە چارەنووسی کوڕەکەیان ئاگاداریان بکەنەوە.

رۆژی رابردوو بە پشتیوانیی هەمەلایەنە لە سامان نەسیم، لە یەک رۆژ پێش بەڕێوەچوونی حوکمی ئیعدامەکەی، یەکیەتی ئوروپا، کۆمیسێری مافی مرۆڤی ئاڵمان، هەواڵنێرانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران و ئیعدامە بان یاساییەکان، دەوڵەتی نورویژ و رێکخراوی داکۆکیکار لە مافی مرۆڤی کوردستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک داوایان لە رێژیمی ئیسلامیی ئێران کرد لە ئیعدامی سامان نەسیم خۆ ببوێرێت.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە بەرەبەری بەڕێوەچوونی حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم یەکیەتیی ئورووپا بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک رایگەیاند: "ئێمە داوا لە بەرپرسانی ئێرانی دەکەین کە پابەند بە یاسا نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ بێت و بەپێی ئەو یاسایانە کە ئیعدامی مێرمنداڵان بە پێشلکاری لانیکەمی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان ناو دەبات نجووڵێتەوە و حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم و هیچ تاکێکی مێرمنداڵ و تاوانبار بەڕێوە نەبات".

لەو پەیوەندییەدا کۆمیسێری مافی مرۆڤی دەوڵەتی ئاڵمان بە بڵاوکردنەوەی بیاننامەیەک سەرەڕای ئەوەیکە داوای لە رێژیمی ئێران کردووە کە حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم رابگرێت، رایگەیاندووە کە هەر دوو کۆنڤانسیۆنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بواری مافی منداڵان و رێکەوتنە نێودەوڵەتییەکانی مافی مەدەنی و سیاسی کە دەوڵەتی ئێرانیش قەبووڵی کردووە حوکمی ئیعدامی کەسانی ژێر تەمەنی یاسایی لەو وڵاتە رابگرێت.

رۆژی رابردوو سەبارەت بە ئەگەری کە سێدارەدانی سامان نەسیم دوای راگواستنی بۆ ژووری تاکەکەسیی ئورمیە سلیل شتی، سەرۆکی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی جارێکی دیکە لەسەر پێویستی پشتیوانی لە سامان نەسیم و راگرتنی حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم جەختی کردەوە.

12113.jpg

هەروەها بەپێی ئەو داواکارییانە کە لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کرابوو ئەحمەد شەهد و کریستۆف هینز هەواڵنێرانی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێراندا و ئیعدامی بان یاسایی، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوایان لە رێژیمی ئێران کردبوو کە ئیعدامی سامان نەسیم، زیندانیی سیاسیی کورد رابگرێت.

لەو پەیوەندییەدا دوابەداوای ناڕەزایەتییەکانی ناوەندەکانی مافی مرۆڤ لە ئەگەری بەڕێوەچوونی ئیعدامی سامان نەسیم، وێگر سترومەن، سکرتێری گشتیی وەزارەتی دەرەوەی نورویژ کە بۆ دانوستانەکان چووبووە تاران نیگەرانیی دەوڵەتی نورویژی سەبارەت بە ژمارەی باڵای ئیعدامەکان لە ئێراندا دەربڕی و داوای کرد حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم رابگرێت.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، کەمپەینی نێونەتەوەیی مافی مرۆڤ لە ئێران، فێدراسیۆنی نێودەوڵەتی کۆمەڵگاکانی مافی مرۆڤ، کۆمەڵگای داکۆکیکار ل ەمافی مرۆڤ لە ئێران (LDDHI)، کانوونی داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ (DHRC) و چەندین رێکخراو و ناوەندی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ و هەروەها چەندین چالاکی سیاسی، مەدەنی و مافی مرۆڤی کورد و ئێرانی، نیسبەت بە بەڕێوەچوونی حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و داوایان کرد کە ئەو حوکمە بەڕێوە نەچێت.
داواکاریی هەمە لایەنەی چالاکانی مافی مرۆڤ و رێکخراو و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی و هەواڵنێرانی بێ‌سنوور و هەروەها یەکیەتیی ئورووپا، دەوڵەتی نورویژ و کۆمیسێری مافی مرۆڤی ئاڵمان و سەرۆکی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ویژدانی ئاگای کۆمەڵگای جیهانی بۆ راگرتنی حوکمی ئیعدامی سامان نەسیم لە حاڵێکدایە کە ژمارەیەک بەکار هێنەری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و بەتایبەت لە پۆستەکانی کانالی بی.بی.سی لە فەیسبووکدا (B.B.C in Facebook) هەڵوێستی رەگەزپەرەستانەیان گرتبوو و داوایان کردبوو کە ئەو لاوە کوردە لە سێدارە بدرێت.

بەکارهێنەرانی رەگەز پەرەستی قەومی فارس (راسیست) لە نووسراوەکانی خۆیاندا سەرەرای هێرش بۆ سەر رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوایان کردبوو کە"سامان نەسیم" بە هۆی ئەندامەتی لە یەکێک حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران ئیعدام بکرێت.

ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لە راپۆرتێکدا بەم جۆرە رادەگەێنێت کە دوای راگواستنی سامان نەسیم بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی ئورمیە لە چارەنووسی سامان نەسیم و ٥ زیندانی سیاسیی کوردی دیکە هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە و لە ئەگەری هەر چەشنە زانیارییەک لە چارەنووسی و دۆخی ئەو زیندانییە سیاسییە کوردانەی مەحکووم بە ئێعدام رای گشتی ئاگادار دەکاتەوە.

ئاویەر. ت
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧٢٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
ــ تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
ــ کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
ــ د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
  • ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات ئەدەبیاتی کوردی و کۆماری جیهانیی ئەدەبیات
    مێژووی سەرهەڵدانی ئەدەبی جیهانی لەلایەن پاسکال کازانۆڤا لە کتێبی کۆماری جیهانیی ئەدەبیات(ز١٣٩٢) سێ رەوتی فۆرم، گەشەسەندن و رەوتی کێبڕکێی نێودەوڵەتی لەخۆ گرتووە و هەر رەوتێکی لەگەڵ گۆڕانکاریی بنەڕەتی لە سەرهەڵدان و پەرەسەندنی زمانە رەسەنەکانی ئەورووپا لێکداوەتەوە و مانای کردۆتەوە.
  • د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت د.سەربەست نەبی: دەریای سپی بە هەناسەی ڕووسیه دەژمێردرێت
    مەسەلەی عەفرین جودایە لەگەڵ ئەو مەسەلەیە؛ ئەجێندای سیاسیی گەورە لە پشت ئەو هێرشە هەبوو، بۆیە ئەورووپا ئامادە بوو هێرش بکات، بەڵام بۆ عەفرین نا.
  • کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر کۆڵبەر یان کۆڵنەدەر
    ئەوەیکە لە گۆشە و کەناری وڵاتدا هێندێک خەمخۆری لەلایەن خەڵک یان خەڵکانێکدا دەبیندرێ یان هێندێک پێشکەوتن لە چەند بواری جیاجیادا دێتە ئاراوە، ئەوە هیممەت و بەرخۆدانی خەڵکە لە بەرامبەر کۆنەپەرەستی رێژیم و بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە رێژیمەوە نییە .
  • \ "هوزمانەوەن" نمونەی بەرچاوی له نێوبردنی سروشتی کوردستان
    کاتێک ئێمه دەڵێین حکوومەته داگیرکەرەکانی کوردستان به بەرنامەیەکی داڕێژراو، سەرەکیترین سەرچاوەی ژیانی نەتەوەی کوردیان کردووەتە ئامانجی هێرشەکەیان، تەنیا له ڕووی هەستی خۆشەویستی خاک و کوردبوونەوە نییه، بەڵکوو لەم ڕاستایه‌دا بەڵگه ئەوەنده زۆره که تەنیا لێکوڵینەوەیەکی کورت دەتوانێ زۆر شت ڕوون بکاتەوە، بەڵام بەداخەوه لەم بوارەشدا ئێمەی کورد کەمکارییەکی ئێجگار زۆرمان کردووه.
  • دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە دوژمنانی ئازادی چ ڕەوتە فیکرییەکیان بەدڵە
    ئەگەر ئاوڕێک لە مێژووی فەلسەفە و زۆربەی زانستە فیکرییەکان بدرێتەوە، هێندێ خاڵ بەرچاو دەکەوێت، کە وڵامی زۆربەی قەیرانە هزرییەکان دەدرێتەوە. ئەگەر لە بابەتێکدا دوو لایەن و هێڵی فیکری جیاواز دەکەونە ململانێیەوە، ئاکامەکەی یان دەبێتە هۆی بەزینی یەکیان، یان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی فکرێکی سێهەم کە ڕەنگە دڵخوازی هیچ لایەکیان نەبێت، بەڵام کۆتاییهێنەری ململانێیەکانە.
  • تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە تارمایی لە چاویلکەی فاشیزمەوە
    بنەماییترین تایبەتمەندییەکانی فاشیزم بریتییە لە پیرۆزمەندیی پەتی و سەرۆکێکی بێ هەڵە. لەلای فاشیستەکان ئەوەی هەمیشە وەک داردەست ئاپۆرەی پێ کۆنترۆڵ دەکرێ، تارماییەکی تۆقێنەرە کە بەپێی هەڵکەوتەیەکی تایبەت ئەم تارماییە لە شێوازی دوژمن، لایەن یان ئەگەرێک خۆی دەردەخات.
  • نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی نان، ئازادی، کەرامەتی ئینسانی
    مرۆڤێك كه له هەژاریدا ڕاگیراوه، مرۆڤێك كه نكۆڵی له ناسنامه ئێتنیكی، ئایینی یان نەتەوەییەكەی دەكرێ یان دەكەوێته بەر تەوژمی سیاسەتی تواندنەوه و سووكایەتی پێكردن یان لەژێر ستەمی جنسیدا دەژی، مرۆڤێكه كه كەرامەتی لێ زەوت كراوه.
  • شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن شەریف هەژاری: کورد خۆی دەرفەتەکان وەک پێویست ناقۆزێتەوە. بەشێک لە ھێزەکوردییەکان بوونەتە داردەستی ئێران و بە بێ ھیچ شەرمێک، فەرمانەکانی جێبەجێ ئەکەن
    گۆڕانکارییەکانی ناو کابینەی ترامپ و کاریگەرییان لە سەر سیاسەت و رووداوەکانی ناوچە، تەوەری گفتوگۆی ئەم ژمارەیەی رۆژنامەی کوردستانە لەگەڵ شەریف هەژاری، مامۆستای مێژوو لە زانکۆی سلێمانی، کە سەرنجتانی بۆ ڕادەکێشین:
  • پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران
    لە دوو بابەتی پێشوودا، "شەڕی ئێران و ئیسرائیل"و بەشی یەکەمی "پاژنەی ئاشیلی ڕێژیمی ئێران"، هێڵی بەهێزی ڕێژیمی تاران (دەرەوەی سنوورەکان و کەڵک وەرگرتن لە ملیشیا و لایەنگرە شێعەکانی لە وڵاتانی ناوچە) و خاڵی لاوازی ئەو ڕێژیمە (خەڵکی ناڕازی و وەزاڵەهاتووی نێو شارەکانی ئێران) خرایە بەر باس و لێک درایەوە.
  • بێستوون، شوێنی خودای خوداکان بێستوون، شوێنی خودای خوداکان
    شاری بێستوون، یەکێک له شارەکانی کرماشانه که له باکووری رۆژهەڵاتی ئەو گەورەشاره جێگای خۆش کردووه و له سەر رێگای کرماشان - هەمەدان که سەردەمانێک پێتەختی ئیمپراتوری کوردان بوو، هەڵکەوتووه.
  • مانیفێستی ڕزگاری مانیفێستی ڕزگاری
    هەتا لاپەڕەکانی مێژووی کورد زیاتر هەڵدەدەینەوە، تابلۆی تراژێدیای کورد زیاتر دەردەکەوێت. لە پەنای ئەم تابلۆیە سەربوردەی قارەمانیەتی، فیداکاری، کاریگەری بلیمەت و ڕێبەرەکانمان لەسەر زیندوو مانەوەی کورد وەکوو نەتەوە زۆر ڕوونە. لە لایەک پرسیاری بۆچی تا ئێستا سەرنەکەوتووین دەبێتە خۆرەی مێشک، لە لایەک جێ داخە بۆچی ئەم ڕێبەرە زانا و لێهاتووانە بە ڕادەی پێویست لە لایەن تاکی کورد بەرجەستە نەکراون.
  • پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان پەیامی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٧١ەمین ساڵیادی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد و ڕۆژی شەهیدانی کوردستان
    ئەوان کۆتاییان بە کۆمار هێنا، بەڵام نەیانزانی ئامانجەکانی کۆمار و گیانفیدایی ڕێبەرەکانی، چ بەهایەکی مەزنن و چۆن بۆ نەوەکانی داهاتوو دەگوازرێنەوە، دوای حەفتاو یەک ساڵ لەو ڕووداوە، داستانی مەرگی سەربەرزانەی پێشەوا، هێشتا خاوەنی بەهێزترین وانەی خۆنەویستی، خەڵکویستی، ئازادیخوازی و سەرفرازییە و ئەوینێکی بەهێزیشە بۆ بە چۆکداهێنانی هەموو مەترسی و ناخۆشییەکان.
  • سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە سووکایەتی، ئامرازی تواندنەوە
    لە وڵاتێکدا کە چەند کەلتوور و نەتەوە و ئایینی جیاواز دەژین، حکوومەتی دەسەڵاتدار لەگەڵ هەڕەشە و دەرفەتی جۆربەجۆر بەرەوڕوویە؛ لەو جۆرە وڵاتانەدا، بەهۆی چەندنەتەوەیی و چەندکولتووری و پێکهاتەی ئاڵۆزی کۆمەڵگاوە، ژیانی کۆمەڵایەتی - سیاسی و هەروەها ئیدارەکردنی حکوومەت و دابەشکردنی دەسەڵات و سامان و ئیمتیازەکان لە نێو خەڵکدا ئەرکێکی ئاڵۆز و پڕمەترسییە، کە هەرجۆرە هەنگاو و کردارێک کە نیشان لە هەڵاواردن و بێبەشکردنی کەس و کەسانێک و پێکهاتەیەک بدا، دەبێتە هۆکارێک بۆ رووخانی ئێعتمادی خەڵک بەرامبەر بە دەسەڵاتدار و حکوومەت.
  • پانۆڕامای ساڵ پانۆڕامای ساڵ
    خوێنەرانی خۆشەویست، ڕۆژنامەی کوردستان وەک نەریتی ساڵانە لە دوایین ژمارەی ساڵدا پوختەیەک لە ڕووداو و هەواڵە گرینگە حیزبییەکانی ساڵ دەخاتە بەر دیدی ئێوەی ئازیز؛ لێرەدا بەشێک لەم هەواڵ و ڕووداوانە دەخەینە بەر چاوی ئێوەی هێژا: