کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری شه‌هید دوکتور عەبدولڕەحمان قاسملوو له شاری رانیه رێوڕه‌سمێک له‌لايه‌ن ناوه‌ندى 2ى كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٩ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵـڕۆژی تیرۆری دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو و هاوڕێیانی، رێوڕه‌سمێک له شاری رانیه‌ی کوردستانی عێراق به به‌شداری به‌ڕێز عومه‌ر غوڵامعه‌لی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکرات و به‌رپرسی ناوه‌ندی ٢ی کوردستان و ژماره‌یه‌ک کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندمانی حیزب له‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕه‌سمه‌که به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ گیانی پاکی شه‌هیدانی کوردستان، ده‌ستی پێ‌کرد و دواتر به بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ به‌ڕێز عومه‌ر غوڵامعه‌لی په‌یامی ناوه‌ندی ٢ی کوردستانی پێشکه‌ش به به‌شداربوانی رێوڕه‌سمه‌که کرد.
عومەر غوڵامعەلی لە پەیامەكەیدا وێڕای ئاماژە بە ژیاننامەی دكتور قاسملوو وتی: ئەو رێبەرە سەرەڕای باوەڕی قووڵی بە مافی سەرجەم نەتەوەكانی ئێران، دێمۆكراسی و مافی مرۆڤ و یەكسانی وەكوو سەرەكیترین بناخەی پێشكەوتنی كۆمەڵگا لەقەڵەم دەدا.
ئەو ئەندامەی كۆمیتە ناوەندی حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بە هێنانە بەر باسی قسەكانی دكتور قاسملوو لە پێوەندی لەگەڵ چارەسەریی پرسی كورد رێگا چارەی نیزامیی نیە وتیشی: دكتور قاسملوو لەو باوەڕەدا بوو كە جیهان شوێنێكە بۆ گەیشتن بە ئازادی، ئاشتی و دێمۆكراسی.
به‌ڕێز غوڵامعەلی ئەوەشی خستە روو كە دكتور قاسملوو هۆگری ژیان و پێكەوە ژیان بوو و پێی وابوو مرۆڤە شۆڕشگێڕەكان دەبێ عاشقی ژیان بن، خەبات لە پێناوی ژیان كردن دایە و ژیان بێ خۆشی و شادی بێ مانایە، هەر بۆیە هەموو كاتێك هاوڕێیەكانی هان دەدا كە ژیانێكی شادییان هەبێ.
پاشان سروودێک له‌ژێر ناوی خۆری زێڕین که له‌لایه‌ن کوڕی هونه‌ریی حیزبه‌وه ئاماده کرابوو پێکه‌ش کرا.
دواتر په‌یامی یه‌کیه‌تیی لاوانی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له‌لایه‌ن به‌ڕێز حیسام ئه‌حمه‌دی، جێگری سکرتێری گشتیی لاوانه‌وه خوێندرایه‌وه.
له به‌شێکی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا سروودێک له‌ژێر ناوی دوکتوری زانا له‌لایه‌ن کۆڕی هونه‌ریی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێرانه‌وه پێشکه‌ش به به‌شداران کرا.
لە نێو ئاخنی رێوڕەسمەکەدا چەندین شیعر و پەخشان لەلایەن بەڕێز جەنگیز سیگارچییەوە پێشکەش کرا.
له‌کۆتاییشدا ناوی ئه‌و رێکخراو و لایه‌نه سیاسییانه که په‌یامی خۆیان بۆ رێوڕه‌سمه‌که ناردبوو، خوێندرایه‌وه.