کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرێنی حیزبی دێموکرات

13:57 - 3 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی ئیبراهیم رەیحانی ناسراو بە ئیبراهیمی کانی خەڵکی گوندی سارتکیسەربە شاری رەبەت، بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئیبراهیم رەیحانی پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٧ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە هۆی جەڵتەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

12129.jpg
ئیبراهیم رەیحانی

ئیبراهیم رەیحانی لە سەرتای شوڕشەوە وەک پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات وەرگیرا و بە دڵسۆزی و وەفادارییەوە دەستی بە هەڵسووڕان کرد.

ناوبراو لەو ماوەیەدا چالاکیی بەرچاوی رێکخراوەیی هەبوو لە جێبەجێ کردنی ئەرکی پێسپێردراویدا و دواتر لە ساڵی ١٣٦٩ی هەتاویدا لە سەر بڕیاری حیزب گەڕایەوە ناو بنەماڵەکەی.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کاری کاک ئیبراهیم رەیحانی دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

کازیوە.ر