کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانێک لە لایەن هاووڵاتییانی کوردەوە لە ئاڵمان

14:24 - 3 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: لە دژی جینایەتەکانی رێژیمی ئیسلامی و لەسێدارەدانی لاوانی کورد لە ساری هامبوورگی ئاڵمان خۆپیشاندان کرا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە ٢ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی لە شاری هامبوورگی ئاڵمان، خۆپیشاندانێک بە دژی جینایەتەکانی رێژیمی ئیسلامی و لە سێدارەدانی لاوانی کورد بەرێوەچوو.

ئەم خۆپیشاندانە لە لایەن ناوەندی پشتیوانی لە بزووتنەوەی گەلانی ئێران و رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێرانی ــ شاخەی هامبورگ رێکخرا بوو.

بەشداربوانی خۆپیشاندانەکە بە بەرزکردنەوەی وێنەی لاوانی لەسێدارەدروای کورد و بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی خۆپیشاندەران لە نێو هاووڵاتیانی ئاڵمانی، کردەوە تیرۆریستییەکانی رێژیمی ئیسلامی و پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی و بەتایبەت لە کوردستانیان مەحکووم کرد .

ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە لەبەر کردنی جل و بەرگی کوردی و بە گرتنە دەستی ئاڵای کوردستان و وێنەی شەهیدان چالاکانە بەشداری خۆپیشاندانەکە بوون .

ژوان.ک