کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرانشار/ کۆچی دوایی دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان

15:13 - 5 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: زڵێخا رەسووڵپوور دایکی شەهید ئەحمەد شیرنی خەڵکی گوندی قەبری حوسێن سەر بە ناوچەی پیرانشار، بەهۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی مالپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، زڵێخا رەسووڵپوور، دایکی شەهید ئەحمەد شیرنی شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی گوندی قەبری حوسێن سەربە ناوچەی پیرانشار بە هۆی نەخۆشی و بەساڵاچوویی لە تەمەنی ١٠٠ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

تەرمی دایە زڵێخا رەسووڵپوور لە نێو ئاپۆڕای خەڵک، دۆستان و ئاشنایان لە گوندی قەبری حوسێن بە خاک سپێردرا.

شەهید ئەحمەد شیرنی لە گوندی قەبری حوسێن لە دایک بووە، ناوبراو پاش پەیوەست بوون بە ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شەڕێکی قارەمانانەدا لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستان لە رێکەوتی ٨ی رەزبەری ١٣٦١ی هەتاویدا لە ئاغەڵان پێوەست بە ریزی کاروانی شەهیدان بوو و گڵکوکەی هەر لەو شوێنەی شەهید بوونی دایە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پرسە و سەرخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زڵێخا رەسووڵپوور دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

کازیوە.ر