کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات

13:53 - 22 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی محەممەد عەزیز کووهی خەڵکی مێراوی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی سنە بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد عەزیز کووهی، ئەندامی حیزبی دێموکرات رۆژی شەممە ٢٠ی بەفرانباری ١٣٩٣ لە تەمەنی ٥١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە کۆچی دوایی کرد.

کاک محەممەد ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی وەک ئەندامی حیزبی دێموکرات وەرگیرا و بە دڵسۆزی و وەفادارییەوە دەستی بە هەڵسووران کرد، ناوبراو لەو ماوەیەدا چالاکیی بەرچاوی رێکخراوەیی هەبوو و لە جێبەجێ کردنی ئەرکی پێسپێردراویدا هەوڵی بەردەوام و شێلگیرانەی هەبوو.

تەرمی ناوبراو لە رێکەوتی ٢١ی بەفرانبار لە نێو ئاپۆرای خەڵکی مێراو و ناوچەی ژاوەرۆ بەخاک سپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران سەر خۆشی له بنەماڵه و کەس وکاری کاک محەممەد عەزیز دەکات و خۆی به شەریکی خەمیان دەزانێت.