کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

هاووڵاتییەکی کورد بانگهێشت و دەستبەسەر کرا

15:18 - 9 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە مەهاباد، هاووڵاتییەکی کوردی بانگهێشت و دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ پێش ئێستا کاوان محەممەد پوور رۆژنامەنووسی کورد خەڵکی سەردەشت لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامی لە مەهاباد بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.

کاوان محەممەدپوور خوێندکاری لقی کۆمەڵناسیی زانکۆی مەهاباد، سەرنووسەری دوو حەفتەنامەی جامعە کوردستان، هاوکاری رۆژنامەی شەرق و دەبیری گۆڤاری ئەدەبیی حەوتی تیری سەردەشت بووە.

12161.jpg
کاوان محەممەدپوور

هێزەکانی ئەمنییەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامی پاش دەستبەسەر کردنی کاوان محەممەدپوور چوونەتە ناو ماڵی ئەو رۆژنامە نووسە کوردە و ژمارەیەک کەلوپەلی شەخسی و لەب‌تابی ناوبراویان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.

هەتا ئێستا هیج زانییارییەک لە شوێنی راگرتنی ئەم هاووڵاتییە کوردە و هۆکاری دەستبەسەر کردنی لە بەر دەستدا نییە.

حەفتەی رابردوو، هێزە ئەمنییەتییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران لە شارستانی دیواندەرە، یەدوڵـڵا محەممەدی هاووڵاتیی کوردی تەمەن ٤٢ ساڵ و خەڵکی دیواندەرەیان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنی نادیار گواستووەتەوە و هەتا ئیستا هیچ زانییارییەک لە چارەنووسی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە بەر دەستدا نییە.

ئاویەر.ت