کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاكیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات بە بۆنەی 22ی پوشپەڕ، لە شار و ناوچەكانی كوردستان

21:51 - 20 پووشپەڕ 2712

كوردستان میدیا: چالاكیی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران بە بۆنەی 22ی پوشپەڕ، 23هەمین ساڵڕۆژی شەهید كرانی دوكتۆر قاسملوو و هاوڕێیانی لە شار و ناوچەكانی كوردستان بەردەوامە.

دیسان هەستی خرۆشانی گەل بوو بە ئاگر و لە ناخی كوردستاندا كڵپەی سەند و شۆڕەسوارانی مەیدانی خەبات، قوتابیانی مەكتەبی قاسملوو و دێمۆكرات راچەنین و یادی رێبەری زانا و مەزن، دوكتۆر قاسملووی شەهیدیان بەرز راگرت و بە رەوشتی ئاشتیخوازانە كردەوەی تیرۆریان مەحكووم كرد و جارێكی تر پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسییان لەگەڵ رێبازە رەوا و ئامانجەكانی قاسملووی رێبەر نوێ كردەوە.

ئەوا ئەمجارەش بست بە بستی نیشتمانی عاشق، تێكڕای لاوانی بەهست و شۆڕشگێری سەوداسەر لە شار و گوند و باژار، لە كۆڵان و پێدەشت و كوێستان ئاڵا لەدەست و دڵپڕ لە هیوا وانەكانی مەكتەبی دوكتۆر قاسملوویان دووپات كردەوە و جارێكی تر سێبەری یادی ئەو رێبەرە مەزنە لەرزەی خستە دڵی داگیركەران و ورەی بە نیشتمان بەخشی و لە زۆر شوێنی كوردستان كار و چالاكیی تەبلیغیی بەربڵاو بەڕێوە چوو، ئەو شوێنانەی چالاكیی تەبلیغییان تێدا كراوە بریتین لە:

پاوە:
لە شاری پاوەی خۆڕاگر و هەمیشە لە سەنگەر رێكەوتی19ی پوشپەری 1391ی هەتاوی بە بۆنەی 22ی پوشپەر رۆژی شەهید بوونی دوكتۆر قاسملوو چالاكی بەرینی تەبیلیغاتی لە سەرجەم شەقام و كۆڵانەكانی ناو شاری پاوە و دەوروبەری بەڕێوە چوو.

جێگای ئاماژەیە ئەمساڵ بەكرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی رێژەیەكی زۆر لە دەست و پێوەندییەكانی بە شێوەی لیباس شەخسی لەنێو شارددا بڵاو كردۆتەوە و بەو مەبەستەی كە پێش بە بەڕێوەچوونی هەرچەشنە چالاكیەكی تەبلیغی بگرێت، لیباس شەخسییەكانی رێژیم رۆژانە ئەزیەت و ئازاری خەڵك دەدەن و رێگری لە هەرچەشنە چالاكییەك دەكەن بەڵام بە خۆشیەوە ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكرات لەم شارە زۆر بوێرانە هەروەك ساڵانی رابردوو ئەركی سەرشانیان بەم چەشنە بەرێوە بردووە:
بڵاوكردنەوەی تراكت و پووستێری تەبلیغی لە ترمیناڵ ، بلواری ترمیناڵ ، سێ رێیانی بیمارستان ، تەنیشت ئیدارەی جەهاد كشاوەرزی، تەنیشت ایران خودڕەو، جادەی كەمەربەندی، سەراو هەوڵی، دەرەباسام، شەقامی دوكتۆر قاسملوو، شەقامی ئارامگا، میراوا، سەردێ، جادەی مەلا مەقسود، شەقامی زانكۆ، زانكۆی پەیام نوور، فەرهەنگیان، زەمین شەهری، تەنیشت هونەرستان، پاركی زەمین شەهری، چوار دەزگا، شەقامی فارۆقی عەزەم، تەنیشت دادگا، شەقامی تەكیە، تەنیشت ئیدارەی ئاموزش پەروەرش، مەیدانی مەولەوی، جادەی پاوە ـ خانەگا، جادەی دشە، شەقامی 26ی مورداد، پاركی كۆمەكاڵ، جادەی شمشێر ـ دەرەبەیان، جادەی چۆڕژێ، جادەی پاوە نۆریاو، گوندەكانی:
نۆسمە، دەرەبەیان، دشە، نۆریاو، خانەگا، دووریسان، كۆمەدەرە، هیروێ، وڕا، تەنیشت سەدی تازەی داریان.
بەگشتی لەم ناوچانە بە هەزاران تراكت و پوستێر و تراكتی تەبلیغاتیی تایبەت بە 22ی پوشپەڕ بڵاو كراونەتەوە.

1576.jpg


پیرانشار:
شەقامی مامۆستا هەژار، شەقامی مۆستا هێمن، شەقامی موعەلم، شەقامی محەممەد هەوراز، شەقامی جامعە، كۆڵانەكانی ئیمان، بنەفشە، شوورا، دوستی، كەوسەر، شانەروزی، كانی زنجیرچی، تەیموور محورانە، مزگەوتی محمد رسول اللە، دەوروبەری قەڵا، كارخانەی قەندی پیرانشار، دربكە، گەپڵەسەن، لاوێن، ركاوێ، گردئاشەوان، بەركەمران، خڕی بەرداشان، گەنداری مامەشان، تراكت و پوستێر بڵاو كرانەوە و درووشمی تایبەت بەو بۆنەوە نووسران.

1582.jpg


مەریوان:
لە گەڕەكی بەهەشتی ، گەڕەكی مرس، گوندی روار، پردی روار، مزگەوتی ناو گوند، دار سەیرانی 1 و 2 ، پاڵنگان، تەپەی موسكە، كەمەربەندی 1 و 2، مزگەوتی چوار رێیانی نەبی، مزگەوتی ئەسحابی كەهف، پاركی میللەت، مەیدانی 12 سوارە، بیمارستانی تازە، شەقامی بێهزیستی، كونە دیو، شەقامی عەبە حەبیب، تەرخان ئاوا، شەقامی مەردۆخ، گوندەكانی كیكێن، سیفی خوارێ و سەرێ.
پەیامی تەبلیغاتی و دروشمی تایبەت لە رێگای موبایلەوە بۆ خەڵك بەڕی كران و پوستێر و تراكت بڵاو كرانەو.

مەهاباد:
مەیدانی ئیستقلال، دەوروبەری سینەما، تەپەی قازی، مەحموودكان، پاركی میللەت، مەیدانی پێشەوا، زەمینەكانی شارەداری، ترمیناڵی گوندەكان، فەلەكەی مەلا خەلیل، بەری شیلانان، گەڕەكی هەرمەنیان، فەلەكەی سەعات، دەوروبەری گۆڕی پێشەوا قازی، بە بڵاوكردنەوەی تراكت و پوستێر و نووسینی شوعار بە بۆنەی 23هەمین ساڵڕۆژی شەهید كرانی د. قاسملوو رازێنرايەوە.

1575.jpg


ورمێ:
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە، ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لە ناوچەی دۆڵی سەر بە شاری ورمێ، لەسەر جادەی ورمێ _ مەهاباد ، قاوەخانەی دزێ دۆڵ، دەبیرستانی دزێ، گوندەكانی دزێ، شامرتێ، شەیتاناوا، نەناس، زێوە، ناسر ئاباد، ژارا ئاباد، جادەی نێوان دزێ و سامرتێ، بیمارستانی دزێ دۆڵێ‌، بە بڵاو كردنەوە تراكت و پوستێر، نو،سینی درووشم، هەڵكردنی ئاڵا، رێز لە 23هەمین ساڵڤەگەڕی تیرۆری شەهید د. قاسملوو و هاوڕێیانی گیرا.

1579.jpg


تاران:
ئەو شوێنانەی كاری تەبلیغییان لێ كراوە بریتین لە:
تێهران پارس، بلوار شەهید محەممەدی، ئوتۆبانی ئیمام حوسێن، بیمارستانی نیكا، خیابانی وەلی عەسر، ئوتۆبانی ئیمام خومەینی، شەقامی نیاوەران پاسداران، دارئاباد، فەرمانیە، فرۆشگای زنجیرەیی می نی سیتی، شەقامی 16ی ئازەر، جەماڵزار، سێریانی زانكۆی تاران. تراكت و پوستێر، CD و وێنەی رێبەرانی شەهید بڵاو كرانەوە.

1583.jpg


سەرپێڵی زەهاو:
گەڕەكی عەباسی، مەیدانچەی قەدیم، مزگەوتی جامیعە، ناوكەل، كەلی داوود، پاركی گشتی، فەرهەنگیان، شارەكی قەرەبڵاغ.

قەسری شیرین:
ئەو شوێنانە كە بە بۆنەی ٢٢ی پووشپەڕ چالاكیی تەبلیغییان لە شاری قەسری شیرین تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: پاركی گشتی، شەقامی دوكتۆرەكان، گاراجی گشتیی قەسری شیرین ــ كرماشان.

1571.jpg


كرماشان:
ئەو شوێنانەی كە چالاكیی تەبلیغییان لە شاری كرماشان تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە:
تاقەوسان، دەوڵەت ئاباد، دەڕەدرێژ، دەوروبەری پۆلیس‌ڕا، گەراجی گشتی بۆ شارەكانی ــ شائاباد ــ سەرپێڵی زەهاو ــ قەسری شیرین و كرندی غەرب، دەوروبەری قازانچی.
بۆكان:
ئەو شوێنانە كە چالاكی تەنلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
كووی محەممەدیان، كووی فەرهەنگیان، چوارڕێیانی لەندەن، ئەبووزەر، جادەی حەسار، فەلەكەی عالی، ترمیناڵی تاران، چوارڕێیانی ئیتلاعات، شەقامی ئەسلی.

1570.jpg


سنە:
ئەو شوێنانە كەلە شاری سنە چالاكی تەبلیغییان تێدا بەڕێوەچووە بریتین لە:
گەڕەكی كانی‌كووزەڵە، گەڕەكی گوڵشەن، گەڕەكی عەباس ئاوای خواروو، گەڕەكی ئاغەزەمان، گەڕەكی حاجی ئاوا، گوندی ئەویهەنگی سەربە ناوچەی ژاوەرۆی هەورامان، بە شیوەیەكی بەربڵاو چالاكی تەبلیغی بەڕێوەچووە و هەروەها کۆمەڵیک لە لاوانی ناوچەی ژاوەرۆی سنە لە پەیامێکدا پەیمانی وەفاداریی خۆیان بە رێباز و ئامانجەکانی دوکتۆر قاسملوو و حیزبی دێمۆکرات دووپات کردۆتەوە کە ئامادەن لەم پێناوەدا کار و جالاکی بکەن.

23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو