کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بۆکان/ دایکی شەهیدێکی رێگای رزگاریی کوردستان کۆچی دوایی کرد

15:25 - 10 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: دایە زیبا ئەحمە دووژن دایکی شەهید عەبدوڵـڵا دووژن بە هۆی بەساڵاچوویی ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، زیبا ئەحمەد دووژن دایکی عەبدووڵـلا دووژن شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵکی ناوچەی رەحیم‌خانی سەر بە شارستانی بۆکان، بە هۆی بەساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
10306.jpg


تەرمی دایە زیبا ئەحمەد دووژن لە نێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەی ئاڵەشینی بۆکان و دۆستان و ئاشنایانی لە گوندی رەحیم‌خانی سەر بە شارستانی بۆکان، بە خاک سپێردرا.

شەهید عەبدوڵـڵا دووژن لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە ساڵی ١٣٤٠ی هەتاوی لە ئاوایی رەحیم‌خان لەدایک بووە و پاشان چووەتە ناو ریزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کادری دەرەجە ٣ حیزبی دێموکرات و ئەندامی کۆمیتەی شارستانی بۆکان و بەرپرسی کۆمیتەی ئاڵەشینی بۆکان بوو، که له رێکه وتی ١٩ی خەرمانانی ١٣٦٤ی هەتاوی لە شەڕێکی قارەمانانەدا بە دژی داگیرکەرانی کوردستان شه هید بوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی دایە زیبا و کەس و کاری دەکات و خۆی بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانێت.

کازیوە.ر