کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چالاکێکی کرێکاریی کورد بە ٤٢ مانگ زیندانی مەحکووم کرا

20:04 - 10 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: دادگای ئینقلابی رێژیم لە تاران، چالاکێکی کرێکاریی کوردی بە ٤٢ مانگ زیندانی مەحکووم کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، یەکێک لە ئامادەکارانی نامە‌ی چل هەزار کەسیی کرێکارانی سکاڵاکەر لە رێکخراوی تەئمینی ئیجتماعی نیسبەت بە دزینی٣ هەزار میلیاردی کە ناوبراو لە چالاکانی کرێکاریی کوردە لەلایەن داداگای ئینقلابی رێژیم بە زیندان مەحکووم کرا.

هەواڵدەریی کوردپا لە راپۆرتێکدا رایگەیاند، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، جەمیل محەممەدی، چالاکی کرێکاریی کورد بە تۆمەتی کۆبوونەوە و تێکدانی تەناهی نەتەوەیی لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە موحاکمە و بە سێ ساڵ و نیو زیندان مەحکووم کراوە.

جەمیل محەممەدی، چالاکی کرێکاری کورد و یەکێک لە ئامادەکارانی نامەی چل هەزار کەسی کرێکاران و لە ئەندامانی ٦ نوێنەری هەزار کرێکارانەیە کەدەستییان داوەتە سکاڵای دژی دزینی سێ هەزار میلیارد تمەن لە سەندووقی رێکخراوی تەئمین ئیجتماعی.

جەمیل محەممەدی نیوە شەوی رێکەوتی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٩٣ی هەتاوی، پاش هێرشی هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیم بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ماوەی ٢٣ رۆژ لە بەندی ٢٠٩ ی زیندانی ئەوین زیندانی کرابوو.

ئاویەر.ت