کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کچە قوتابیانی شیناوێ لەبەردەم وەزارەتی پەروەردە و بارهێنانی رێژیم ناڕەزایەتیان دەربڕی

20:44 - 10 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: قوتابیانی شیناوێ پاش زیاتر لە ٢ ساڵ لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی قوتابخانەی شیناوێ، بەردەوام دواواکارییەکانی خۆیان وەرنەگرتووە.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کورسدتان میدیا، ١٢ کچە قوتابیی شیناوێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان رۆژی رابردوو بە ئامادە بوون لەبەردەم بینای وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان داوایان کرد سەبارەت بە کێشەکەیان چاویان بە وەزیری رێژیم بکەوێت، بەڵام وەزیری پەروەردە و بارهێنان سەرەڕای ئەوەیکە بەڵێنی دابوو کە چاوپێکەوتن پێک بێنێ لەگەڵ ئەوان چاوپێکەوتنی ئەنجام نەدا.

٢ ساڵ و سێ مانگ لە رووداوی ئاگرکەوتنەوەی سۆبەی نەوتیی قوتابخانەی شیناوێ تێپەڕ دەبێت و سەرەڕای پڕۆپاگەندای میدیاکانی سەر بە رێژیم و بە تایبەت پەروەردە و بارهێنان سەبارەت بە پێدان و جێبەجێ کردنی خزمەتگوزاری و پێداویستی کچە قوتابیانی شیناوێ و قوربانیان و هەروەها بایەخ‌نەدانی رێژیم بە کوردستان، داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە و هەر چەند جار قوتابیانی شیناوێ لەگەڵ بنەماڵەکانیان بۆ بەدوادانەچوون بە کێشەکانیان لەبەردەم مەجلیسی رێژیم یان وەزارەتی پەروەردە و بارهێنان کۆبونەوە پێک دێنن و ناڕەزایەتی دەردەبڕن.

حوسێن ئەحمەدی‌نیاز پارێزەری قوتابیانی شیناوێ سەبارەت بە بارودۆخی دۆسیەی کچە قوتابیانی شیناوێ رایگەیاندووە کە ١٨ کەس لەم قوتابیانە هەنووکە دیەی تەواویان وەرنەگرتووە.

پێدانی دیەی هەتا هەتایی بە کچە قوتابیانی شیناوێ سەرەڕای ئەوەیکە لەلایەن کۆمیسیۆنی تەلفیق پەسند کراوە بەڵام هەتا ئێستا بە شێوەی دیاری کراو ئەو بڕە پارەیەیان بۆ نەبڕدراوەتەوە و بە وتەی پارێزەری کچە قوتابیانی شیناوێ بەردەوام لە بوودجەی ساڵی ١٣٩٤ لە تاوتوێ کردن دایە.

باوکی یەکێک لە کچە قوتابیانی شیناوێ رایگەیاندووە کە بە هۆی بەدواداچوونی دەرمانی کچەکانی خۆی لەم ماوەیەدا بەردەوام لە هاتووچوو بۆ تاران بووە و سەرەڕای قەبووڵ کردنی تێچووی زۆر و ولام نەدانەوەی رێژیم بە تێچووی دەرمانی، هەندێک لە باوکانی سەرپەرەستی کچە قوتابیانی شیناوێ کاری خۆیان لەدەست داوە.

ماوەیەک لەمەوبەر لە حاڵێکدا بیمەی ئێران دوای گوشارخستنەسەری بۆ لابردنی نیوەی بیمەی کچە قوتابیانی شیناوێ بە هۆی رەگەزیانەوە، رایگەیاندبوو کە بەرزترین نرخی گونجاوی دیەی ئەو کچانە بدات، بەڵام دیەی سەیران یەگانە و سارینا رەسووڵ‌زادە ئەو دوو کچە قوتابییەی کە لە کارەساتی شیناوێ گیانیان لە دەست دا نیوەی کرد.

ئاویەر.ت