کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

كچێكی رۆژھەڵاتی کوردستان پلەی یەكەمی كێبەركێی زانستیی بەدەست ھێنا

14:57 - 11 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: دوکتور پەروانە حوسێنی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان پلەی یەكەمی كێبەركێی زانستی لە وڵاتی فەرانسە بەدەست ھێنا.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دوکتور پەروانە حوسێنی كچە كوردێكی خەڵكی شاری جوانڕۆ لە رۆژھەڵاتی كوردستان پلەی یەكەمی نووسینی بابەتی زانستی لە بواری زیر ساختھای دادەھای توان بخشی بەدەست ھێنا.

دۆكتور پەروانە حوسێنی لەو كۆنفرانسە نێو نەتەوەییەدا کە لە وڵاتی فەرانسە بەڕێوەچوو بە نووسینی بابەتێك لەژێر ناوی زیر ساختھای دادەھای توان بخشی بەشداریی كردبوو، توانی پلەی یەكەمی ئەو كۆنفرانسە بە دەست بێنێت و خەڵاتی سەركەوتن وەرگرێت.
ناوبراو پێشتریش لە چەندین كۆنفرانسی دیكەدا پلەی یەكەمی بەدەست ھێنابوو.
خوێندکاران و خوێندەڤانانی قۆناغەکانی باڵای خوێندن لە رۆژهەڵاتی کوردستانی بەردەوام لە بواری زانست و توێژینەوەی زانستی جێگە و پێگەیەکی بەرچاویان لە ئێران و تەنانەت ئاستی جیهاندا هەیە ئەوەش لە کاتێکدایە کە ئەو کەسانە بە هۆی نەبوونی پشتیوانی رێژیمی ئێران پەراوێز دەخرێن و تەنانەت وڵات بەجێدەهێڵن.

لەلایەکی دیکەوە بە هۆی ئەوەیکە ئەو خوێندەڤانانە هەلی کاریان لە بواری تایبەتی خۆیاندا بۆ دەستبەر نابێت بە ریزی بێکاران پەیوەست دەبەن کە بەرپرسانی رێژیم ئەو کەسانە بە کارگری دانشی ناو دەبەن و باس لە بێکاری چەند میلیۆن کەسی دەرچوانی زانکۆکان دەکەن کە نیسبەت بە بێکاری ئەو توێژە هۆشداریان داوە.

گادەر. د