کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

یەک لەسەر سێی دارستانەکانی ئیلام تووشی وشکبوون بوونە

15:39 - 11 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا یەک لەسەر سێی دارستانەکانی پارێزگای ئیلام وشک بوونە و ئەگەر ئەو رەوتە بەردەوام بێت هەتا چەند ساڵی دیکە هیچ دارستانێک لەو پارێزگایە نامێنێت.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا دیاردەی وشکبوونی دارستانەکانی ئیلام لە ماوەی ساڵانی رابردوو دەستی پێ کردووە و ئەمەش خەسارێکی زۆر و قەرەبوونەکراوی بە ژینگەی ئیلام و زاگرۆس گەیاندووە.

بەپێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەو پارێزگایە ئەنجام دراون لەسەدا ١٢ی دار بەڕۆکانی ئەو پارێزگایە وشکبوونە و ئەگەر ئەو رەوتە بەردەوام بێت هەتا چەند ساڵی دیکە دارستانەکانی ئەو پارێزگایە لەناو دەچن.

هۆکارەکانی وەکوو کەڵک وەرگرتنی لەرادەبەدەر بۆ لەوەڕگەی ئاژەڵان،کەمیی بارێنی باران و بەفر، هەڵکەندنی بنەدار و بووەتەی هۆی لەناوچوونی دارستانەکانی ئەو پارێزگایە و بەرپرسانی رێژیمیش هیچ هەوڵێک بۆ چارەسەری ئەو کێشەی نادەنەوە کە لە داهاتوودا ئەگەری ئەوە هەیە کە قەیرانی ژینگەیی لە پارێزگایە روو بدات.

هەنووکە ٢٠٠ هێکتار لە ٦٠٠ هێکتار لە دارستانەکانی زاگرۆس لە ئیلام تووشی وشکبوون بوونە کە ئەوەش بە دابینکردنی بوودجە قەرەبوو ناکرێتەوە.

نزیکەی لەسەدا ٨٧ی رووبەری پارێزگای ئیلام سەرچاوی سروشتییە کە ٦٤٠ هەزار هێکتاری لە دارستان داپۆشراوە.

گادەر. د