کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

دەوڵەتی ئێسرائیل سێ مانگ لەمەوبەر گەڵاڵەی هێرش بۆ سەر ئێرانی تاوتوێ کردووە

19:54 - 11 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: دەوڵەتی ئێسرائیل سێ مانگ لەمەوبەر گەڵاڵەی هێرش بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رێژیمی ئێرانی تاوتوێ کردووە.
هەواڵدەریی ئەلعەرەبییە رایگەیاند کە دەوڵەتی ئیسرائیل ماوەی سێ مانگ لەمەوبەر گەڵاڵەی هێرش بۆسەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی رێژیمی ئێرانی تاوتوێ کرد، دەوڵەتی ئیسرائیل نیسبەت بەچالاکییە ئەتۆمییەکانی ئەو رێژیمە بەردەوام نیگەرانی خۆی دربڕیوە و داوای لە وڵاتانی زلهێز کردووە کە هەموو توانا ئەتۆمییەکانی ئەو رێژیمە لەناو ببەن.

بێنجامین نتانیاهۆ لەلایەن نوێنەرانی کۆماریخوازی کۆنگرەی ئامریکا بانگهێشت کراوە لە کۆنگرەی ئامریکا دژ بە بەرنامەی ئەتۆمی رێژیمی ئێران قسە بکات.

هەروەها نتانیاهۆ لە لێدوانێکدا رایگەیاند کە سەفری ناوبراو بۆ ئامریکا سەفر بۆ پاراستنی دەوڵەتی ئیسرائیلە و ناوبراو بە توندی جەختی کردەوە: رێکەوتن نێوان وڵاتانی زلهێز و ئێران ژیانی ئێمە دەخاتە مەترسییەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە نتانیاهۆ رایگەیاندووە کە بۆ رازی کردنی دەوڵەتی ئامریکا دژی بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێران و رێکەوتن نێوان ئەو دوو وڵاتە دوای کرد کە گەمارۆکان دژی ئەو رێژیمە قورستر بکات، ئەو داواکارییەی نتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە قەرار وایە رێکەوتی ١٧ی مارس رێکەوتن نێوان شەش وڵاتی زلهێزی جیهانی و رێژیمی ئێران واژۆ بکرێت.

هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرەی ئامریکا و پایەبەرزانی نیزامی ئەو وڵاتە داوایان لە دەوڵەتی ئۆباما کردووە کە رێکەوتن لەگەڵ ئەو رێژیمە نەکات و خوازیاری ئەوە بوونە کە گەمارۆکان دژی ئەو رێژیمە قورستر بکات و لە پەیوەندییەدا جان کێری وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا رایگەیاندووە: لە ئەگەری بە ئاکام نەگەیشتن لە دانوستانە ناوکییەکان لەگەڵ رێژیمی ئێران بژاردەی نیزامی هەروا لەبەر دەست دایە.

هەروەها سێناتۆر مارکۆ رۆبییۆ،کە ئەگەری ئەوە هەیە خۆی بۆ پۆستی سەرکۆماری ساڵی ٢٠١٦ی زایینی ئامریکا کاندید بکات، خوازیاری لەناوبردنی تەواوی بەرنامەی ناوکی رێژیمی ئێران بوو.

گادەر. د