کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پەیامی سەرەخۆشیی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات بەبۆنەی کۆچی دوایی عومەر حەمیدی

14:20 - 12 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: رێبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات، بەبۆنەی کۆچی دوایی عومەر حەمیدی ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکرات پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١ی٣ی٢٠١٥ی زایینی، هەواڵی کۆچی دوایی کاک عومەری حەمیدی، ئەندامی پێشووی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانمان لە شاری ڤاسا ی وڵاتی فینلاند، پێگەیشت و بووە مایەی خەم و پەژارەیەکی گەورە لەسەر دڵی تێکۆشەرانی دێموکرات و هەموو خەڵکی کوردستان .

شەهید عومەر حەمیدی، کوڕی رۆژانی تەنگانە و خەباتکاری بەوەفای رێبازی شەهیدانی کورد و کوردستان بوو و لە دەیان ناوچەی کوردستانی ئێران، زۆر شۆڕشگێڕانە هەوڵ و تێکۆشانی نواند و تا دوا ساتەکانی ژیانی پابەند بوو بە سەروەرییە نەتەوەییەکان و لەو پێناوەشدا تامی تاڵی غەریبیی چەشت و دەیان ئاوات و ئارەزووی لە ناخی خۆیدا هەڵگرت.

رێبەریی حیزب لە دەرەوەی وڵات، سەری رێز و نەوازش دادەنوێنێ بۆ مێژووی پڕ لە خەبات و تێکۆشانی شەهید عومەر حەمیدی و خۆی لە خەمی بنەماڵە و کەس و کاری ناوبراو و هەموو رێبوارانی رێبازی دێموکرات بە هاوبەش دەزانێ.

کۆمیتەی بەڕێوەبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات
٢ی٣ی٢٠١٥ی زایینی