کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادای حیزبی دێموکرات لە ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی بەشداری کرد.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەک شەممە، رێکەوتی ١٠ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە بۆنەی ٣٦مین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، کۆریادێک لەلایەن لێژنەی کانادای پارتی دێموکراتی کوردستانی ئێراق لە شاری کیچنێر بەڕێوەچوو.
شاندێکی کۆمیتەی رۆژهەلاتی کانادای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە بە فەرمی لەلایەن پارتی دێموکراتەوە بانگهێشت کرابوو، لەم بۆنەیەدا بەشداری کرد.
لەم کۆڕیادەدا پەیامی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات ـ کۆمیتەی رۆژهەڵاتی کانادا، لە لایەن \'\' تاهیر دەرویژە\'\'ەوە پێشکەش کرا.
دەرویژە لە پەیامەکەیدا وێڕای دەربڕینی هاودەردی به بۆنهی ٣٦مین ساڵیادی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی، ئاماژەی بە دۆخی هەنووکەیی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پێویستی بە زۆرتر و پتەوتربوونی یەکیەتی کوردان کرد.
لە نێوئاخنی کۆڕیادەکەدا شاندی حیزب لەگەڵ بەشێک لە نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسی و کۆمەلایەتییەکانی بەشداربووی ئەم کۆڕیادە چاوپێکەوتنی کرد.
ئاویەر.ت