• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٨ی ئاوریلی ٢٠١٧ی زایینی - ٠٨ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی  

بەڕێوەچوونی کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە بارەی هێرش بۆ سەر بنکەی حیزبی دێموکرات

زایینی: 2015-03-05 - هەتاوی: 1393/12/14 قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
کوردستان میدیا: حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بارەی هێرشی هێزەکانی ئاسایش بۆ سەر کەمپی ئازادی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بۆ ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە پێک هێنا.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٤ی پاش‌نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێکەوتی ١٣ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە مەبەستی روونکردنەوە بۆ رای گشتی، لەمەڕ هێرشی هێزی ئاسایش بۆ سەر کەمپی ئازادی، کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی بۆ "لوقمان مێهفەر"، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە رێکخست.

لوقمان مێهفەر لە کۆنفراسە رۆژنامەوانییەکەدا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئەمە یەكەمجار نییە كە هەڵسوكەوت ‌و هێرشی لەم چەشنە لە لایەن هێزەكانی پۆلیس ‌و ئاسایشی شاری كۆیە بە نیسبەت حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئەنجام دەدرێ ‌ت، ئەم هەڵسوکەوتەی بە دوور لە هەر چەشنە یاسا و پرەنسیپێک وەسف کرد.

مێهفەر هەروەها سەبارەت بە بەزاندنی سنووری نیشتەجێ‌بوونی حیزب، گوێ‌نەدان بە نیگابان و هەروەها هەڵکوتانە سەر ماڵی خەڵک لەلایەن ئاسایشەوە وتی: "ئەم کارانە لە هەر هێزێک بوەشێتەوە، لە هێزی ئاسایش ناوەشێتەوە".

لوقمان مێهفەر لە درێژەی قسەکانیدا ئەم کردەوەیەی مەحکووم کرد و داوای کرد کە ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی حكوومەتی هەرێم ‌و هەروەها بەرپرسانی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان هەنگاوی جیددی بۆ كۆتایی هێنان بەم جۆرە هەڵسووكەوتانە هەڵبگرن.

مێهفەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەدا بەو پرسیارانەی کە لەلایەن رۆژنامە‌نوسانەوە ئاراستەی کرا بە شێوەی روون وڵامی پرسیارکانی دایەوە.

لەکۆتاییدا هیوای خواست کە بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی خۆیان هەبی بەرانبەر ئەو کەسانەی کە ئەم کارەیان کردووە و پێداگری حیزبی دێموکرات لە چاو نەپۆشینی لە ئەم هێرش کردنە و بێ‌رێزییە راگەیاند.

ژوان.ک
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٦٩٩ لەم ژمارەیەدا:

ــ شار مێحوەری ڕاسان
ــ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
ــ هێرشی مووشەکیی سنووردار و...
ــ جیهادی سپی
  • دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران دادگای میکۆنووس، ئاشکرابوونی تێرۆریزمی نێودەوڵەتیی ڕێژیمی ئێران
    دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندی له‌ کاتێکدا بوو به‌ سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات که‌ جه‌مسه‌ری کۆمۆنیستیی ڕۆژهه‌ڵات تێکـڕووخا و خولێکی نوێ له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تیدا ده‌ستی پێکرد.
  • هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور هێرشی مووشەکیی سنووردار و پەیامێکی بێ‌سنوور
    دواى ئەو هێرشە ئەمریکا هەر زوو هەم لە نەتەوە یەکگرتووەکان و هەم لە زارى ترامپه‌وه ‌ئیدانەى توندى ئەو هێرشەیان کرد و بە کردەوەش ٥٩ مووشەکى "تامهاوک"یان ئاراستەى فڕۆکەخانەى "ئەلشەعیرات" کرد کە به‌ بۆچوونی ئه‌مریكییه‌كان له‌وێوه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌.
  • بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی \ بڕینەوەی داربەڕووەکان، هەناسەی "هوزمانەوەنی" سوار کرد
    بەڵام به‌پێی ڕووداوه سیاسی-‌مەدەنییەکانی دوو دەیەی ڕابڕدوو، به پێداگریی تەواو دەتوانین بڵێین که ئاوڕدانەوه لەو دوو بەشه و داڕشتنی بەرنامه بۆ بەرپەرچدانەوەی سیاسەته فاشیستییەکانی داگیرکەرانی کوردستان له بازنەی چالاکییە سیاسی=کۆمەڵایەتییەکانی کوردستان له پراوێزەوە گواستراوەتەوه بۆ ناوەندی هزر و کرداری چالاکیی سیاسی-مەدەنی‌مان.
  • هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا هه‌ڵاواردن، زیانێک بۆ کار و چالاکیی مرۆڤەکان لە کۆمەڵگادا
    بەپێی سەرچاوە زانستییه‌كان، هەڵاواردن سێ جۆرە: هەڵاواردنی ڕاستەوخۆ، هەڵاواردنی ناڕاستەوخۆ و هەڵاواردنی سیستماتیک.
  • ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟ ئابووریی شپرزەی ئێران بە قازانجی کێیە؟
    بە واتایەکی تر سیاسەتمەدارە گەندەڵەکانی ئێران بۆ وەرگرتنی پشتیوانیی بازرگانەکان دەرەتانی کاری نایاساییان بۆ دەڕەخسێنن، تاکوو ژیانی ئابوورییان بەهێزتر بێت و لە بەرانبەریشدا پشتیوانیی ماددی و مەعنەوی ئەم توێژە بۆ بەردەوامیی دەسەڵاتەکەیان مسۆگەر دەکەن کە ئەم یارییە لەسەر سفرەی وڵات و خەڵکی بێ دەرەتان ئەنجام دەدرێت.
  • هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی هەوڵی گەرمكردنی تەنووری هەڵبژاردن، بوو بە نمایشی كۆمیدی
    لەو پێوەندییەدا یەكەم كەسێك كە بۆ ناونووسین سەردانی وەزارەتی نێوخۆی ڕێژیمی كرد، پیاوێك بوو كە كفنی سپیی لە سەرتاپێی خۆی ئاڵاندبوو. دوابەدوای ئەویش نیگابانێكی كارگەی كاشیی "مەیبۆد"ی یەزد ناوی خۆی تۆمار كرد. ئەو كرێكارە دەڵێ دەمهەوێ لەگەڵ دۆناڵد ترامپ كێبڕكێی مەلەوانی بكەم.
  • ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران! ڕاسان و ژێئۆپۆلیتیکی ئێران!
    ئورووپا لێرەدا لە دژایەتيی مەزهەبی کەڵک وەردەگرێ. واتە سەفەویی شێعە مەزهەب دژی عوسمانیی سۆننە مەزهەب کەڵکی لێ وەردەگیردرێت. لە سەردەمی شەڕی ساردیشدا ئێران یەکێک لە گرینگترین وڵاتانی پێکهێنەری پشتوێنی ئەمنییەتی بۆ پێشگرتن لە تەشەنە کردنی کۆمۆنیزم بوو کە دژی یەکیەتیی سۆڤییەت پێکهاتبوو!
  • شار مێحوەری  ڕاسان شار مێحوەری ڕاسان
    بە بەراورد لە گەڵ بەشەکانی دیکەی کوردستان، ڕۆژهەڵات — کە بە پێی پانتایی جوگرافی و حەشیمەت، دووهەمین بەشی کوردستانە— لە دوو دەیەیی ڕابردوودا تووشی نسکۆ هاتبوو. لە دوو ساڵی ڕابردوودا، ڕاسان ئەو دۆخەی گۆڕی.
  • جیهادی سپی جیهادی سپی
    جیهادی سپیی ڕێژیمی ئیسلامیی تاران، درێژەی فەرمانی جەهادی خومەینیە کە بە شێوەی سەربازی کوردستانیان داگیر کرد و بە پیلانی سیاسی دەیانەوێ ئیرادەی خۆڕاگری لە کوردستاندا بە چۆکدا بێنن.
  • شانۆیەکی درۆزنانە شانۆیەکی درۆزنانە
    ڕەخنەگرانی نێوخۆ و بەتایبەت هێزە ئۆپۆزیسیۆنە کوردەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران، سەفەری حەسەن ڕۆحانی بۆ سنە بە پڕوپاگەندە بۆ هەڵبژاردن لەقەڵەم دەدەن و لەو باوەڕەدان هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵک نابێت.
  • کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری کورد و تراژدییەک به نێوی ژیان و ڕزگاری
    دامەرزاندنی سیستمی پەروەردەی نۆێ لەسەر بناغەی زمان و بیری "پان ئیرانیسم" و پێکهنانی بوروکراسییەکی ناوەندگرا، دوو نموونەی هەره گرینگی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی فاشیستی لە ئێران بووه.
  • سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا سیاسەتی کۆمەڵایەتی لەپێناو خۆشبژێویدا
    لەیەکەم بەرکەوت، چەمکی سیاسەتی کۆمەڵایەتی(Socialpolicy) لە سێ تایبەتمەندیی ئاکادێمیک، کردەوە و مێتۆدۆلۆژیکدا خۆی دەردەخات.
  • کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان کۆمەڵگای سیاسیی کوردستانی ڕۆژهەڵات و کاریگەریی ڕاسان
    ئەمە بەو واتایە نیە کە پێویستە هەموو کەس ڕوو لە شاخ بکات؛ وەکوو ئەوەی کە لە نێو کورد دا باوە کە دەڵێن؛ بۆ خزمەت کردن پێویست ناکات هەموو ببن بە پێشمەرگە. لەگەڵ هەبوونی ڕاسان، لایەن و حیزبە جیاوازەکان و بزاڤەکان و کۆمەڵگای مەدەنی لەهەرکوێ بن و ئایا بەشێک لە ڕاسان بن یان نا، لەلایەکەوە خاوەن کاریگەریی زۆرتر دەبن و لەلایەکی تریشەوە پانتایی چالاکییان بەرفراوانتر دەبێت.
  • حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان حەسەن شەرەفی: سڵاو لە ڕاسان سڵاو لە شەهیدانی ڕاسان
    دەقی وتەکانی بەڕێز حەسەن شەرەفی جێگری سکرتێری گشتیی حیزب لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستاندا