کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

زۆر بوونی ئیعدامەکان لە ئێران و نیگەرانی جیددی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان

13:44 - 14 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ئاماژە بە رێژەی ئیعدامەکان لە ئێران و رەخنە لە ئەوەیکە رۆحانی بۆ جێبەجێ نەکردنی بەڵێنییەکانی خۆی بۆ باشتر کردنی بارودۆخی کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان، نیگەرانی دەربڕی.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٢ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، بەپێی راپۆرتێک کە لەلایەن دەفتەری بان‌کی‌مونسکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ شۆڕای مافی مرۆڤی ئەم رێکخراوە هەنێردراوە، بارودۆخی ژنان، رۆژنامە نووسان، چالاکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کەمینە نەتەوەیی و مەزهەبییەکان و رێژەی ئیعدامەکان وەک زیندانییانی سیاسی و کەسانی تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە رێژیمی ئێراندا مەترسیدار وەسف کردووە.

رێژیمی ئێران لە ماوەی ١٠مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٤ی زایینیدا، لانیکەم ٥٠٠ کەس و ئەگەری زۆرتر بوون لەو رێژەیەش هەیە کە ئیعدام کراون و موحاکمەی زۆربەی ئیعدام کراوەکان بە شێوەی ناعادڵانە ئەنجام دراوەن و راپۆرتی رێکخراوی نێونەتەوەیی بڵاوی کردووەتەوە، لانیکەم لە سەدا ٨٠ی ئیعدام کراوەکان، بە تۆمەتی ماددە هۆشبەرەکان ئیعدام کراون.

هەروەها، لەم راپۆرتەدا هاتووە: رۆحانی نیسبەت بە پاراستنی هەموو کەمینە مەزهەبی و نەتەوەییەکان و رێفۆرمی یاسای هەڵاواردن دژی کەمینەکان، بەڵێنییەکانی خۆی جێبەجێ نەکردووە و ئێستا کەسانێک کە بۆ بە فەرمی ناساندنی مافی خۆی و مافی کۆلتوری و زمانی دایکی خۆی چالاکی دەکەن، لەگەل سزادانی دژوار وەک ئیعدام بەرەوڕوو دەبنەوە.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم پەیوەندییەدا، سەرکووتی ئازادی را دەربڕین، قەدەغەکردنی پارێزەری چالاک لە بوارەکانی مافی مرۆڤ، ئازاری چالاکانی مافی مرۆڤ، هەڵسوکەوتی خراپ بە شێوەیەکی نەشیاو لەگەڵ دەستبەسەر کراوەکان، راگرتنی درێژخایەن لە ژۆری تاکە کەسی بە بێ دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و بڕینەوەی حوکمی ئیعدام بە هۆی محاربە (شەڕ لەگەڵ خودا) و فساد فی الارض مەترسیدار وەسف کرد و رەخنەی توندی لێگرت.

رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە حاڵێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران، نیسبەت بە ساڵانی رابردوو هاوکاریی زیاتری لە بەڕێوەبردنی پەیمانە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆف ئەنجام داوە و ئەمەش لەحاڵێکدایە کە ئیزنی سەفەری بە رێپۆرتنێرانی مافی مرۆڤ بۆ ئێران نەداوە.

ژوان.ک