کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چارەنووسی برای زیندانییەکی سیاسیی کورد ناڕوونه

13:48 - 14 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: هەتا ئێستا لە چارەنووسی موحسێن ئاڵخانی برای بێهرووز ئاڵخانی زیندانیی سیاسیی کورد، کە لە شاری سەڵماس دەستبەسەر کرا، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێکەوتی ٨ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، هێزە ئەمنیەتییەکانی رێژیمی ئیسلامی، موحسێن ئاڵخانی، برای بێهرووز ئاڵخانی، زیندانیی سیاسیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەروەها ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا لە زاری یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی موحسێن ئاڵخانی، رایگەیاندووە: موحسین ئاڵخانی لە ئورمیە لە شاری سەڵماس و لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی بڵا کردنەوەی ئەم هەواڵە، لە شوێنی راگیرانی موحسێن ئاڵخانی هیچ زانییارییەک لە بەر دەستدا نییە.

بێهروز ئاڵخانی برای موحسێن ئاڵخانی و خەڵکی گوندی ئاغ بەرزە سەر بە بەشی کوساری شارستانی سەڵماس، رێکەوتی ٧ی رێبەندانی ١٣٨٨ی هەتاوی، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی رێژیمی ئێران بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژ بە رێژیمی ئێران دەستبەسەر و هەتا ئێستا لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعات زیندانی کراوە.

ژوان.ک