کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

چەند لایەنی سیاسی و بەشێک لە چالاکان، هێرشی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ سەر کەمپی حیزبی دێموکراتیان مەحکووم کرد

15:48 - 14 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: پاش ئەوەی کە سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە راگەیندراوێکدا داوای لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەروەها یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کە هەنگاوی جیدی بۆ کۆتایی هێنان بە بێڕێزی و بێ‌حۆرمەتی کردن بە کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات هەڵبگرن، چەندین لایەن و چالاکی سیاسی ئەو کردەوەی ئاسایشی هەرێمی کوردستانیان مەحکووم کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، لەو پەیوەندییەدا چەندین رێکخراوی سیاسی بە مەبەستی مەحکووم کردنی هەڵسوکەوتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیەندراویان بڵاوکردووەتەوە و ئەو کردەوەیەی ئاسایشی شاری کۆیەیان مەحکووم کرد.

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان و پارتی ئازادیی کوردستان دوو لایەنی سیاسی کورد بوون کە پاش ئەو رووداوه بە شێوەی فەرمی راگەیەندراویان بڵاو کردەوە.

پارتی لیبراڵ دیمۆکراتی کوردستان لە راگەیەندراوەی ئەو حیزبەدا دەڵێ: ئێدانەی ئەو کارە دەکەین و  داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی باشووری کوردستان دەکەین کە بەزۆترین کات لێکۆڵێنەوە لەسەر ئەو رووداوەبکەن، تاوانبارەکانیش رادەستی دادگا بکرێن،  هەتاوەکو دوژمنانی گەلەکەمان ئەم ڕووداوە بۆ مەبەستی خۆیان نەگوازنەوە.

هەر وەها پارتی ئازادیی کوردستان ئەم کردەوەیە بە توندی مەحکووم دەکات و رایدەگەینن: لە هەستی بریندار کراوی خوشک و برایانی پەلامار دراوی دەگات و لەگەڵیان دایە، هاوکات داوا لە حکوومەتی هەرێمی کوردستان و کاربەدەستانی ئیداری و سیاسی شاری کۆیە دەکات بە دواداچوونی جیدی بۆ ئەم دەسدرێژییە بکەن و رێ لە دووبارە بوونەوەی بگرن و قەرەبووی مەعنەوەی بۆ بکەنەوە.
هەر لەو پێوەندیەدا و پێشتر، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران ئەم هەڵسوكەوتەی هێزەكانی كۆیە بە تەواوی مەحكووم دەكات ‌و داوا دەكات كە ناوەندە بڕیاربەدەستەكانی حكوومەتی هەرێم ‌و هەروەها بەرپرسانی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە شاری كۆیە دەوری سەرەكی لە بەڕێوەبردنی ئیدارەی شارەكە دەگێڕن هەنگاوی جیددی بۆ كۆتایی هێنان بەم جۆرە هەڵسووكەوتانە بێنن. هەر لەو كاتەدا داوا لە بیروڕای گشتی ‌و بەتایبەت خەڵكی بەشەرەفی كۆیە دەكەین بەرامبەر بەم بێحۆرمەتییانە بێ‌تەفاوت نەبن. بۆ ئەوەی هێزەكانی ئاسایش‌و پۆلیس كە دەبێ پارێزەری حۆرمەت ‌و كەرامەتی خەڵك بن خۆیان خۆلقێنەری رووداوی لەم چەشنە نەبن.

لە درێژەی دژکردەوەی چالاکانی سیاسی و فەرهەنگی، چەند چالاکی فەرهەنگی و سیاسی نامەیەکیان بۆ مەسعوود بارزانی ناردووە و داوایان کردووە کە هەنگاوی جیددی بۆ کۆتایی هێنان بەم جۆرە هەڵسووکەوتانە بێنن، کە دەقی نامە و واژۆوەکانی بەم چەشنەیە:
سەرۆک بارزانی، سەرۆکی کورد و کوردستان

بەرێز جەنابی سەرۆک بارزانی، ئێمە کوردانی رۆژهەڵات یەکجار دڵنیگەران و دڵتەنگین بەو هێرشە ناشارستانیەی هێزەکانی ئاسایشی کۆیە بۆ سەر کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەی پێشمەرگەکانی رۆژهەڵات، ئه‌و هێزه‌ی هێرشی بۆ سه‌ر باره‌گاکانی حیزبی دێموكرات له‌كۆیە کردووە، هێزێکی ده‌مامكداربوون و ئۆتۆمبێل و كڵاوی کامێراداریان پێبوە و چرکە بە چرکەی هێرش کردن و لێدان و کوتانی کادر و پێشمەرگەکانی رۆژهەڵاتیان بە ویدیۆ تۆمار کردووە، دوابەدوای ئەم هێرشە نارەوا و ناشارستانیە ئاسایشی کۆیە کەیسێکی ناراستی ساز کرد و کوتیان کە بەدوای کچێکدا گەڕاون کە کادرێکی حیزبی دیموکرات هەڵی گرتووە، ئێمە لە تەواوی ئەم سیناریۆیانەی ئاسایشی کۆیە بە گومانین و ئەم سووکایەتیانەمان بۆ قەبووڵ ناکرێ، لە کوێی دونیادا بۆ کچێکی رۆیشتوو یان هەڵگیراو، هێزی دژە تێرۆر و ئاسایشی وڵاتێک بە دەمامکەوە هێرشی دەیان بنەماڵە و کادر و پێشمەرگە دەکەن؟! گەلۆ بەراست ئەوانەی لە پشت ئەو دەمامکانە بوون، کورد بوون؟! ئێمە لەمەش بە گومانین!! بۆچی چرکە بە چرکەی ئەم هێرشانەیان تۆمار کردووە؟!
ئێمە وەک کوردی رۆژهەڵات ئیتر بە پێویستی نازانین چاوپۆشی لە سووکایەتی پێکردنەکان و ئەگەرە مەترسیدارەکان بۆ سەر کوردانی رۆژهەڵات بکەین، بۆیە بە روون و ئاشکرا دەمانهەوێ رایبگەیەنین کە لە پێووەندیە پتەوەکانی یەکەتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران یەکجار نیگەرانین و ئەم چەشنە پێوەندیانەی یەکەتی نیشتمانی و کۆماری ئیسلامی سنوری دیپلۆماسیەتی نێوان دوو وڵات یان دوو لایەنی تێپەڕاندووە، لە رابردووشدا بە هۆی ئەم چەشنە پێوەندیەی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و یەکەتی نیشتمانی ئێران، خەسار و جینایەتی گەورە دژ بە کوردی رۆژهەڵات لە خاکی باشووری کوردستانی لێ بەرهەم هاتووە...
بەرێز جەنابی سەرۆک بارزانی، ئێمە لە خەمخۆری و دڵسۆزی جەنابتان بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان بەبێ جیاوازی دڵنیاین و داواکارین لە بەرێزت کە گیانی کوردانی رۆژهەڵات لە باشووری کوردستان بپارێزن و هەروەها فشار بخەنە سەر یەکەتی نیشتمانی بۆ پێداچوونەوە بە ئاستی هاوکاری و پێووەندیەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران...

رێز و سڵاوی بێ پایان

شەمزین جیهانی، موزەفەر کەریم، بێستوون ئەحمەد، ئاسۆ مەحمود عەزیز، هەڤاڵ ئامێدی، کاوە حوسەین، فەرشید سنە، عەسکەر، عەلی زادە، دارین تەها، ئەمجەد حوسەین پەناهی، هێمن خۆشناو، شۆڕش ناسری، بەهار حوسەینی، فازڵ قارەمانی، تەهمینە جەوانمەرد، موحەمەد رەزا ئیسکەندەری، تاهیرە خۆڕەمی، هێرش قادری، هیوا بەهرامی، لوقمان هەورامی، ساڵە ناڵوسی، سۆران سەلیمی، زەینەب حوسەینی، ئاکۆ پاڵانی، شوان خالید رەباتی، ئیبراهیم رۆستەم نیژاد، ئەرکان رەئوف، ئەمجەد زەندی، حەسەن ساڵح زادە، تاهیر چاڵی، عالیە موحەمەدی، رەشید زەرواوی، رێبوار کوردستانی، شەهلا یارحوسەینی، نوری پاڵانی، شاهۆ ئیبراهیمی، سەلاح مورتەزایی، پێژمان مورتەزایی، فەرهاد دەلویی، سۆران پەرتەویان، زارعەلی نیکرەوێش، کەریم ئەڵاوەیسی، یەعقوب پەناهی، گۆران پەناهی، گوڵاڵە رەشیدی، رەحمان ئەسکۆڵی، ماندانا ئەبریشەمی، فاروق قادری، کامیل ئوستاد ئەحمەدی، رەحمان عەبدی، کامران غەریب، هادی حوجەت ساداتی، موستەفا موستەفا سادات، لوقمان عەزیزی، مەسعود دیماسی، حەسەن ئەهوەن، مینا نورانی، ئاسۆ مامزادە، ماکوان بەهرامی، جیهان کەرەمی، نادر شوکروڵاهی، هێمن ساڵحی زادە، ئیرەج سامی، سەلاح ئارامش، سەعید باختە، خالەق مەنافی، یادگار مەحمود، فەیزوڵا مەلا شەریفی، کاروان عەبدوڵڕەحمان،حوسەین بەخشی، عەباس کاکەخانی، عەدنان کاکەخانی، مەجید خەلیفەزادە، فیروز وەیسی، سەید عەلی حوسەینی، جەعفەر بابولی، عەبدوڵا کەریمی، هوشیار ئەحمەدی، جەمیل عوزەیری، حەمەدئەمین کەریمیان، وریا رەشید، عەبدوڵا رەستگار، حەیدەر ناسری، ئەمیر سوڵتانی، ئیسماعیل عەزیمی، فوئاد وەلزی، ئەسعەد کوردستانی، ئارمان مەهاباد، ئەسعەد شاروێرانی، جەمشید کریسانی، کامران موحەمەدی، هیوا ئەرەس زادە، نەریمان موحەمەد پور، عەبدولکەریم بابایی.