کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە پێوەندییەکانی حیزبی دێموکرات لە کۆیە

15:18 - 15 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان لە شاری کۆیە، سەردانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، کاتژمێر ٣ی پاش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ١٤ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، شاندێکی دەستەی سەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بە سەرپەرستی سەنگەر حسێن بەرپرسی دەستەکە لە شاری کۆیە سەردانی پەیوەندییەکانی حدکایان لە کۆیە کرد و لەلایەن هەیئەتێكی پەیوەندییەکانی کۆیە‌ی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی فواد خاکی‌بەیگی بەرپرسی پێوەندییەکانی کۆیە پێشوازییان لێکرا.

سەرەتا سەنگەر حسێن وێڕای بەداخبوونی خۆی لە کردەوەی هێزە ئەمنییەتییەکانی شاری کۆیە بە نیسبەت کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی حیزبی دێموکرات کە جەند رۆژ پێش رووی دا ئامادەیی دەستەی مافی مرۆڤی بۆ بەدواداچوون وەرگرتنی مافی یاسایی ئەو کەسانە لە رێگای پارلمانی هەرێم و دام‌ودەزگا پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

پاشان، فواد خاکی‌بەیگی وێڕای سپاس و پێزانین لە شاندی میوان رایگەیاند کە بەدوای رووداوەکە لە رێگای لایەن پەیوەندییدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی هێزەکانی ئاسایش و پۆلیسەوە لێکۆڵێنەوەی جیددی لە رووداوەکە دەکرێت و رایگەیاند بۆ بەدواداچوونی بابەتەکەش لە پەیوەندی بەردەوام لەگەڵ دەستەی مافەکانی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەکەین.

دەستەی مافی مرۆڤ وەک دەستەیەکی سەربەخۆ کارو چالاکییەکانی خۆی لەژێی چاوەدێری پارلمانی کوردستان بەڕێوە دەبات.

کازیوە.ر