کوردستان میدیا: ئێرانیان دانێشتووی ڤانکۆڤیری کانادا له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر بارودۆخی نارله‌باری که‌بوودوه‌ند ده‌ربری.
ئێرانیانی دانیشتووی ڤانکۆڤێری کانادا داوایان له حکوومه‌تی کانادا کرد له‌پیناو باشتر بوونی بارودۆخی مافی مرۆڤ له ئیران هه‌وڵ بدات.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ١٨ی پووشۆه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، کۆمیته‌کانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زەحمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له ڤانکۆڤێری کانادا، کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ناڕه‌زایه‌تییان له‌مه‌ڕ پاڵپشتی له داخوازییه‌کان که‌بوودوه‌ند، چالاکی مافی مرۆڤ، ده‌ربڕی.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له هاووڵاتییانی ئێرانی و کانادایی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان له‌هه‌مبه‌ر پێشێل کردنی مافی مرۆڤ له ئێران و پاڵپشتیی خۆیان له محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند ده‌ربری.
له‌م کۆبوونه‌وه‌دا په‌یامی هاوبه‌شی حیزبی دیمۆکرات و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاڵپشتی له که‌بوودوه‌ند به سێ زمانی کوردی، فارسی و ئینگلیزی و هه‌روه‌ها په‌یامی ریکخراوی فیداییان خه‌لقی ئێرانیش خوێندرانه‌وه.
هه‌روه‌ها پاتریک واڵش هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ری کانادایی، شیعر و سروودیکی پێشکه‌ش به که‌وبوودوه‌ند کرد.
له کۆتایی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئاماده‌بوان به ناردنی نامه‌یه‌ک بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی کانادا خوازیاری ئه‌وه بوون که چالاکانه‌تر له رابردوو، گوشاره‌کانی خۆیان بۆسه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران چەندقات بکه‌نه‌وه و پاڵپشتی له مافی نه‌ته‌وه‌ی کورد و زیندانیانی سیاسی بکه‌ن.
23هه‌مين ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو