کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سێ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کران

12:47 - 19 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە کوردستانی ئێران، سێ هاووڵاتیی کوردی بانگهێشت و دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد ناسراو بە محەممەد عەبدی پوور چالاکی کرێکاری کوردی خەڵکی سەقز لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بانگهێشت و دەستبەسەر کرا.

هەواڵدریی کوردپا رایگەیاندووە کە محەممەد عەبدی پوور، چالاکی کرێکاری کورد بە هۆی بڵاو کردنەوەی تراکت و پۆستێری پەیوەندییدار بە حەقدەستی کرێکار و بەڕێوەبردنی رێوڕەسمێک لەژێر ناوی ٨ی مارس لە سەقز و سەردانی ئەفشین نەدیمی پاس ئازاد کردنی لە زیندان، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات و دەستبەسەر کرا.

هەروەها لەم پەیوەندییەدا، رۆژی شەممە رێکەوتی ١٦ رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، چالاکی کرێکاری کورد ناسراو بە کورش بەخشەندە خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و شوێنێکی نادیارەوە گوازراوەتەوە.

هێزە لیباس شەخسییەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێران پاس دەستبەسەر کردنی ئەم هاوڵاتییە کوردە، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و ماڵەکەیان پشکنییوە و دەستییان بە سەر کەلوپەلی شەخسی وەک کۆمپیوتری ئەم هاوولاتییە کوردە داگرتووە.

هەروەها، پێشەوا ساڵحزادە هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سەردەشت لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیلاعاتی شاری مەهابادەوە دەستبەسەر و پاش ١١ رۆژ دەستبەسەر کردنی بۆ زیندانی ناوەندیی ئورمیە گوازراوە و لە هۆکاری دەستبەسەرکردنی پێشەوا هەتا ئێستا هیچ زانییارییەک لە بەر دەستدا نییە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، لە مانگی رێبەنداندا، عەلیڕەزا خانزاد پوور، چالاکێکی کرێکاری کورد بە هۆی چالاکی کرێکاری و ئەندامییەتی لە کۆمیتەی هەماهەنگی بانگهێشتی ستادی خەبەریی سنە و چەند کاتژمێر کەوتووەتە ژێر لێپێچینەوەی مەئموورانی ئیتلاعاتەوە.

کازیوە.ر