کوردستان میدیا: به‌بوۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات له شار و ناوچه‌کانی کوردستان چالاکی به‌رینی ته‌بلیغاتییان به‌ڕێوه‌برد.
جارێکی دیکه‌ش ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری رێبه‌ری بلیمه‌ت و هه‌ڵکه‌وتووی گه‌له‌که‌مان شه‌هید دوکتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو، کوردستانی ئێران بوو به ئاخێزگه‌ی نوێ کردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ شه‌هیدانی رێگای دۆزی کورد و کوردایه‌تی و نیشان دانی پێشڕه‌ویی گه‌له‌که‌مان له به‌ره‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی و ئاشتیخوازانه له وێنه‌ی بیرۆکه‌ی دوکتور قاسملوو و رێبازی به‌حه‌ق و ره‌وای رێبوارانی رێگای سه‌ربه‌ستیی کوردستان. خه‌باتگێڕانی دێمۆکرات به وره‌یه‌کی به‌رزه‌وه هه‌مدیس به کار و چالاکی و له‌خۆ بردوویی، قاسملووی ئاشتیخوازیان کرده چه‌قڵی چاوی تاریک په‌رستانی داگیرکه‌ری وڵاتی تامه‌زرووی هه‌ڵهاتنی خۆری ئازادی و شار و ناوچه‌کانی کوردستانیان به وێنه و تراکت و پووستێری رێبه‌ری شه‌هیدمان رازانده‌وه.
به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی که‌به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا گه‌یشتووه، چالاکی ته‌بلیغاتیی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له شار و ناوچه‌کانی کوردستان به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه‌چووه.
ورمێ
شارۆچکه‌ی ته‌رزلیا، گه‌ڕه‌کی قه‌هوه قه‌باغی، شارۆچکه‌ی ئیسار و فه‌له‌که‌ی ماده‌ر.
هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له ده‌رمانخانه‌ی دزه‌یا دۆڵێ ئاڵایه‌کی گه‌وره‌ی کوردستانيان هه‌ڵکرد و هه‌تا کاتی گه‌یشتن و داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه شه‌کاوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامان حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران له گونده‌کانی ناوچه‌ی گه‌لی قاسملوو به‌بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ چالاکی ته‌بلیغی به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو به‌ڕێوه‌چوو و له گوندی مام برایم ئالایه‌کی گه‌وره به ره‌نگی شین هه‌ڵکراوه.
مه‌ریوان
گه‌ڕه‌کی ته‌کیه، گه‌ڕه‌کی یه‌یلاخییه‌کان و بلچه‌سوورییه‌کان
کرماشان
رێکه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێمۆکرات له شاری کرماشان به بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ چالاکی ته‌بلیغییان له‌م شوێنانه‌ی خواره‌وه به‌ڕێوه برد.
پارکی گشتی، پارکی شیرین، ده‌وروبه‌ری موخابرات، ده‌وروبه‌ری زانینگه‌ی رازی، ده‌وروبه‌ری ئینتزاماتی قازانچی و ده‌وروبه‌ری که‌تیبه‌ی بیستون
مه‌هاباد
رێکه‌وتی ٢٠ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ، چالاکی ته‌بلیغی له‌م گوندانه به‌ڕێوه‌چوو:
حاجی حه‌سه‌ن، گه‌وجاوا، تازه‌که‌ند و خێریاوا.
هه‌روه‌ها له رێکه‌وتی ٢١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی له قه‌ره‌قشلاقی و گردیاقوب شاروێرانی مه‌هاباد چالاکی ته‌بلیغی به‌ڕێوه‌چوو.