کوردستان میدیا: ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هاووڵاتییەکی کوردی شاری شنۆی دەستبەسەر و بێسەروشوێن کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، محەممەد قەسیم فیوزی، کوڕی مەلا رەسووڵ و خەڵکی گوندی بێمزوورتێی سەر بە شاری شنۆ، کە بۆ ماوەی دوو ساڵ بوو لە شاری هەولێر سەرقاڵی کارکردن بوو، پاش گەڕانەوەی بۆ شاری شنۆ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر و بێسەروشوێن کراوە.
ئەم هاووڵاتییە کوردە، دوو مانگ پێش ئێستا بە مەبەستی سەردانی کەسوکاری گەڕاوەتەوە بۆ زێدی خۆی و لە ئەنجامدا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی رێژیمی ئیسلامیی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییە کوردە و لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر و بێسەروشوێنیان کردووە.
هەتا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە لەلایەن ئاژنسی هەواڵدەریی کوردپاوە، هیچ زانیارییەک لە بارودۆخ و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەر دەستدا نەبووە.
بەپشت بەستن بە ئاماری تۆماركراو لەناوەندی ئاماری ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا، ئاماری دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەلایەن هێزە نیزامی و ئیتلاعاتییەکانەوە لە سەرەتای وەرزی زستانەوە هەتا ئێستا، گەیشتۆتە ١٤ کەس.
ئەو سەرچاوە هەواڵدەرییە جەختی کردووەتەوە کە زۆربەی ئەو کەسانەی لە وەرزی زستانی ئەمساڵدا دەستبەسەر کراون، هەتا ئیستا لە دەستبەسەریدا ماونەتەوە.
کازیوە.ر