کوردستان میدیا: لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا، جارێکی دیکە چەندین وێنە و ڤیدیۆ لە هەڵسوکەوتە نەشیاو و بەکەم زانینەکان لەلایەن رێکخرا و ناوەندە دەوڵەتییەکانی رژیمی ئێرانەوە دەرهەق بە پەنابەررانی ئەفغان و هەروەها قوتابخانەیەک لە بەلووچێستان، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کراوەتەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بەم دوایانە ویبلاگێکی ناوچەیی کەمپەینی چالاکانی بەلووچ وێنەی چەند قوتابییەکی بەلووچی بڵاو کردۆتەوە کە وێنەکە دەرخەری تاشینی قژی چەند قوتابیەکی ئەفغانە کە بەشێوەیەکی زۆر نەشیاو و بە رێرێکردنی قژی سەریان، سووکایەتی و بێرێزییان بەو قوتابیانە کردووە.
هەوڵی لەو چەشنە یەکەم حاڵەت نیە کە دەرحەق بە دانیشتوانی ناوچە کەمینە نەتەوەییەکان لەلایەن قوتابخانە و ناوەندەکانی دیکەی دەوڵەتی ئەنجام دەدرێت.
پێشتریش وێنە و ڤیدیۆی دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک پەنابەری ئەفغانی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەیکان بڵاو کرابوویەوە کە ئەو کەسانە لەلایەن مەئمورانی هێزی ئینتزامییەوە ناچار بە ئەنجامدانی کاری نەشیاو کرابوون.
ئەو هەوڵانە لە کاتێکدایە کە لە رابردووشدا، هێزی ئینتزامی بە تاشینی سمێڵی چەند هاووڵاتییەکی یارسانی سووکایەتیان پێکردبوون و ئەو بێرێزیانەش خۆکوژیی 3 کەس لە پەیڕەوانی ک یاری بەدوای خۆیدا هێنا.
حەسەن رەزوی یەکێک لەهاووڵاتیانی یارسانی بوو کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە بێڕێزییەکان لە بەردەم فەرمانداریی شاری هەمەدان خۆی سووتاند و دواتر گیانی لەدەست دا.
ماڵپەڕی کوردستان میدیا پێشتر لەو بارەیەوە بڵاوی کردبوویەوە، شوناسی دوو کەس لەوانەی ئاگریان لەجەستەی خۆیان بەردابوو حەسەن رەزەوی و نیکمەرد تاهیری بووە کە مانگی جۆزەردانی ساڵی رابردوو ئاگریان لە جەستەی خۆیان بەردابوو، کە هۆکارەکەشیان گەڕاندبوویەوە بۆ ئێعتراز بە سووکایەتییەکانی بەرپرسانی رێژیمی ئێران بە پەیرەوانی ک یاری.
نیکمەرد تاهیری هاووڵاتیی یارسان پاش ئەوەی ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا دەستبەجێگیانی لەدەست دا و حەسەن رەزەوی دوای ئەوەی گەیەندرابوویە نەخۆشخانە کۆتایی بەژیانی هاتبوو.
حەسەن رەزەوەی یەکەمین کەس بوو کە 14ی جۆزەردان ناڕەزایەتی بە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی رێژیم سەبارەت بە تاشینی سمێڵی یەکێک لە هاووڵاتیانی یارسان نیشان دا و ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
محەمەد قەنبریش سێهەمین کەس بوو کە سەبارەت بە سووکایەتییەکانی رێژیمی ئێران لەبەردەم مەجلیس ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دواتر گیانی لەدەست دا.
رۆڵی تێکدرانە و مەبەستدار و سووکایەتییەکانی چاپەمەنییەکان بە کەمینە نەتەوەییەکان
لەدرێژەی هەڵسوکەوتە نەشیاو ناپەسەندەکانی هێزی ئینتزامی لەمەڕ تاشینی سمێڵی پەیڕەوانی ئاینی یاری، بڵاوکردنەوەی کاریکاتۆری لە رۆژنامەی جامی جەم، نیگەرانی و پڕۆشی هاووڵاتیانی کوردی پەیرەوی ئایینی یاری لێکەوتەوە.
یەکێک لە پەیجەکانی فەیسبووک کە تایبەت بە پەیڕەوانی ئایینی یاری بوو، کاریکاتۆرەکەی بە بێحورمەتی و بێرێزی بە خەڵکی یارسان لەقەڵەم دابوو.
پێشتریش رۆژنامەکانی سەر بە ناوەندە و رێکخراوە دەوڵەتیەکان بە چاوێکی سووکەوە سەیری بیروباوەڕ و شوناسی کەمینە نەتەوەیەکانیان کردبووو.
رۆژی٢٢ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٨٥ رۆژنامەی ایران کاریکاتۆرێکی لەژێر ناوی چ بکەین کە قالونچەکان نەمانکەن بە قالونچە بڵاو کردەوە کە ناڕەزایەتیی بەرینی خەڵکی ئازەری زمانی لێکەوتەوە.
پەیجی فەیسبووکی یاری یارسان کاریکاتۆری رۆژنامەی جامی جەمی بە لەبەر چاو گرتنی پینەچێتی بوونی کیومەرس تەمەناک، زیندانی یارسانی کە پێشتر لە زیندان سمێڵیان تاشیبوو، بە بێرێزی و سووکایەتی بە یارسانەکان لەقەڵەم دابوو.
یەکێک لەچالاکانی ئایینی یاری لەو پێوەندییەدا بە ئاژانسی کوردپای وتبوو: بڵاوکردنەوەی ئەو کاریکاتۆرە کاری سیستماتیکە چونکە هەتا ئێستا هیچ کاریکاتۆرێک بەم ناوەڕۆکە چاپ نەکراوە و بەتایبەتی لەو کات و ساتەدا کە چەند کەسی یارسانی بە هۆی بێرێزییەوە ئاگرییان لەجەستەی خۆیان بەرداوە.
هەوڵی هێزە ئەمنییەکانی زیندانی هەمەدان بە مەبەستی تاشینی سمێڵی کیومەرس دواتر خۆسووتاندن و مەرگی سێهاووڵاتیی یارسانی لێکەوتەوە.
ئێعتراز و پەرچەکردارەکانی حیزبە سیاسیی و چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی
پاش خۆسووتاندنی چەند هاووڵاتیی یارسان شەپۆلێکی بەربڵاو ناڕەزایەتی لەلایەن رێکخراوە مافی مرۆڤی، چالاکانی یارسان و حیزبە کوردستانیەکانی بە دوای خۆیدا هێنا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان لەبەیاننامەیەکدا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی لە مەرگی چالاکانی یاری، سووکایەتی و بێرێزی بە ئاین و مەزهەبەکانی بە شەرمهێنەر وەسف کرد و داوای لە بەرپرسانی رێژیمی ئێران کردبوو کە رێز لە ئایین و مەزهەبەکان بگرن.
لەلایەکی دیکەوە ژمارەیەک لەچالاکانی یارسان لە بانگەوازێکدا خوازیاری بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانی گشتی لەبەردەم ئوستانداری کرماشان ببوون.
هاوکات یەکێک لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ئەو هەڵسوکەوتە نامرۆڤانەیەی هێزە ئەمنیەتیەکانی رێژیمی ئێرانی مەحکووم کردبوو و باسی لەوەش کردبوو، هەر چەندە خۆکوژی یان خۆسووتاندن دەرخەری بویەری و ئامادەیی کەسەکە بۆ قوربانی بوون لەپێناو ئامانجەکەی و دەربڕینی تووڕەیی و بێزارییە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ناکرێئەو هەوڵە تەئید بکەن و پشتیوانی لێبکەن، چنکە زۆر رێگەی دیکە بۆ بەربەرەکانی لە بەرامبەر زۆڵم و زۆری بوونی هەیە.
نموونەی دیکەی هەڵسوکەوتە رەگەزپەرەستانەکان لە هەمبەر پەنابەرانی ئەفغانی
یەکێک لە هەرە نموونە بەرچاوەکانی هەڵسوکەتە نامرۆییەکان لەگەڵ پەنابەرانی ئەفغانی، شارەوانی ئیسفەهان کردوویەتی کە ئەو شارەوانییە لەزاری ئەحمەدرەزا شەفیعی، بەرپرسی کۆمیتەی ئینتزامی ستادی سەفرە نەورۆزییەکان بڵاوی کردبوویەوە، کە لە رۆژی 13 بەدەردا بە مەبەستی دابین کردنی ئەمنیەت و دابین کردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران پێویستە رێگری لە چوونی ئەفغانەکان بۆ ناو پارک بکرێت.
راگەیەندنی ئەو بڕیارە مشتومڕی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە.
بەشێکی بەرچاو لەبەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵاتییەکان (ئەفغان) و ژمارەیەک لە ئێرانیەکانیش ئەو بڕیارەیان بە هەڵە و رەگەزپەرەستانە لەقەڵەم دابوو، کە سەرنج و بۆچوونی خۆیان لە فەیسبووک و مالپەڕی (بالاترین)دا بڵاو کردبوویەوە.
لاپەڕەیەکی تایبەت بەناوی ئێمە هەموو ئێرانین لە فەیسبووک وەرێخراوە و گرووپی بەرچاو لە بەکارهێنەران پەیوەست بەو لاپەڕەیە بوون و دژایەتی خۆیان لەگەڵ ئەو بڕیارە دەربڕیوە.