کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

موختار زارعی، چالاکی سیاسیی کورد دەستبەسەر کرا

15:31 - 25 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: هێزە ئینتزامییەکانی رێژیمی ئێران، موختار زارعی چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی سنەیان بە بڕیاری دادستان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممە ٢٤ی رەشەممەی ١٣٩٣ی هەتاوی، حیفازەت ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامیی رێژیمی ئێران، موختار زارعی چالاکی سیاسیی کوردیان لە سەر بڕیاری دادستان لە ماڵی خۆیدا دەستبەسەر کرد.

تۆمەتی ئەو هاووڵاتییە کوردە بڵاوکردنەوەی نووسراوە لە فەیسبووکی شەخسییدا راگەیاندووە.

موختار زارعی، مانگی رابردوو، بە تۆمەتی هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی بە شێوەیەکی فەرمی و بە نووسراوە بۆ لقی ١ی دادگای ئینقلابی رێژیم لە سنە بانگهێشت کرابوو.

ئەم هاووڵاتییە کوردە، پێشتریش بە تۆمەتی تەبلیغ بەدژی نیزام لەلایەن دادگای ئینقلابی سنەوە حوکمی ١ سال زیندانیی تەعزیریی هەڵپەسێراو بۆ ماوەی ٥ ساڵی بۆ بڕابوویەوە.

موختار زارعی، چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی سنە کە یەکێک لە ئەندامانی یەکیەتیی دێمۆکراتیکی خوێندکارانی کوردیش بوو، لە زستانی ساڵی ٨٨ی هەتاویدا و لە کاتی بەڕێوەبردنی رێوڕەسمی دووەمین ساڵیادی کوژرانی ئیبراهیم لوتفوڵڵاهیدا، دەستبەسەر و پاش تێپەڕ بوونی ٨٠ رۆژ بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.

ژوان.ک