• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢١ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٣٠ی خەزەڵوەری ١٣٩٦ی هەتاوی  

دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد و زەوتکردنی خانووبەرەکەی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە

زایینی: ١٦-٠٣-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٣/١٢/٢٥ - ١٧:٢١ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەکی کورد و زەوتکردنی خانووبەرەکەی لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە
کوردستان میدیا: هاووڵاتییەکی کوردی تەمەن ٨٠ ساڵە‌ی خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتی و ئینتزامییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران دەستبەسەر کرا.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٥ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، عومەر قازی یەکێک لە کەسایەتییە سیاسییە ناسراوەکانی شاری مەهاباد، لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

10471.jpg

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا هۆکاری دەستبەسەر کردنی ئەم هاووڵاتییە کوردەی "هاوکاری نەکردنی عومەر قازی لەگەڵ ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران"، راگەیاندووە.

ئەم سەرچاوە هەواڵدەرییە لە درێژەی راپۆرتەکەیدا رایگەیاندووە کە خانووی ناوبراویشیان زەوت کردووە.

لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، "بنیادی مستضعفان" بە بڕیاری دەزگای قەزایی مەهاباد بە عومەر قازیی راگەیاندبوو، کە دەبێ خانووەکەی چۆڵ بکات و بیداتە ئەو ناوەندە.

ئەم کەسایەتییە سیاسییەی خەڵکی مەهەباد، لە دەیەی ٦٠ی هەتاویدا، ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بووە و بەو هۆیەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ ماوەی ٦ ساڵ لە زیندانی ئورمیەدا زیندانی بووە.

ئاویەر.ت
بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک