کوردستان میدیا: بەشی ماڵیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بڵاوکراوەیەکدا، سوپاسی سەرجەم ئەو دڵسۆزانە دەکات کە بە پەرۆشەوە، بە دەم بانگەوازی یارمەتیی ماڵیی حیزبی دێموکراتەوە هاتن و هەروەها هیوا دەخوازێت کە لە داهاتووشدا هەروا پشتیوانی خەباتی رەوای حیزبی دێمۆکرات بن.
دەقی تەواوی ئەم بڵاوکراوەیە بەم چەشنەیە:
دوابەدوای داواکاریی حیزبەکەمان لە نیشتیمانپەروەرانی کورد لە دەرەوەی وڵات سەبارەت بە پشتیوانی ماڵیی حیزبی دێمۆکرات، لە زۆربەی وڵاتانی دەرەوە لیژنەی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە پێك هات. بە خۆشییەوە لەو کاتەوە تاکوو ئەمرۆ خەڵکانێکی زۆر لە ئەندامان و لایەنگرانی حیزب و نیشتیمانپەروەرانی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان بە پەرۆشەوە بە دەم بانگەوازی یارمەتی حیزبی دێمۆکرات هاتن. لە رێگەی ئەم نووسراوەیەوە زۆر پێویستە کە:
ــ سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەشی سەرجەم ئەم دڵسۆزانە بکەین کە چ ناویان بڵاو کراوەتەوە یان بە پێویستیان نەزانی ناویان بڵاو بێتەوە و یارمەتی ماڵییان پێشکەشی حیزب کرد. ئێمە بە چاوی رێزەوە دەڕوانینە یارمەتییەکەیان و هیوادارین کە لە داهاتووشدا هەروا پشتیوانی خەباتی رەوای حیزبی دێمۆکرات بن.
ــ سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەشی سەرجەم کۆمیتەکانی حیزب لە دەرەوەی وڵات دەکەین کە لەو ماوەیە زۆر چالاکانە و هەست بە بەرپرسیارەتی کردن هەموو هەوڵێکی خۆیان وەگەر خست بۆ هەماهەنگی زیاتر لە بەرێوەچوونی هەڵمەتی کۆکردنەوەی یارمەتیدا.
ــ سپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەشی سەرجەم ئەو کەسانە دەکەین کە لەو ماویە دا ئەرکی کۆکردنەوەی یارمەتیان لە سەرشان بووە و و کاتێکی زۆری خۆیان تەرخان کرد بۆ ئەم مەبەستە و جێگای رێزە.
یارمەتی کردن بە خەباتی رەوای گەلی کورد بە هەر شێوەیەک کە دەگونجێ، ئەرکێکی نەتەوەیی و لە هەمان کاتدا پرۆسەیەکی بەردەوامە. ئێمە دڵنیاین بە بوونی ئەو هەموو وزە و هێزە، حیزبی دێموکرات زیاتر هان دەدات لە بەردەوام بوون لە خەبات و هیوادارتری دەکات بە سەرکەوتن.
بەشی ماڵیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە دەرەوەی وڵات
١٦ی مارسی ساڵی ٢٠١٥ی زایینی
٢٥ی رەشەمەی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی