کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کۆچی دوایی ئەندامێکی حیزبی دێموکرات لە نوروێژ

20:33 - 27 رەشەمه 2714

کوردستان میدیا: ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نوروێژ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا،رۆژی سێشەممە رێکەوتی ١٩ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی، هەردی نادری، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەهۆی خوێنرێژی مێشکەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک هەردی نادری کوری عەزیز نادری لە دایک بووی ساڵی ١٣٥٢ی هەتاوی، لە گوندی تەپەرەشی سەرقەڵا سەر بە شاری سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان چاوی بە دونیا هەڵێناوە.

بنەماڵەی هەردی نادری بە هۆی شەڕی نێوان رێژیمی ئێران و عێراق ئاوارەی کوردستانی باشوور دەبن و لەوێشەوە ناچار کۆچ دەکەن و لە نۆروێژ گیرساونەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس‌وکاری کاک هەردی نادری دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.

کازیوە.ر