کوردستان میدیا: محەممەد مەعسووم مەحموودزادە خەڵکی گوندی بێمزوورتێ سەر بە شاری شنۆ بە هۆی بەساڵاچوویی مالاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، چەند رۆژ لەمەو پێش، محەممەد مەعسووم مەحموودزادە، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی خەڵکی گوندی بێمزوورتێ سەر بە شاری شنۆ بە هۆی بەساڵاچوویی لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا مالاوایی لە ژیان کرد.
تەرمی ئەم کەسایەتییە نیشتمانپەروەرە لە نێو ئاپۆرای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک سپێردرا.
محەممەد مەعسووم مەحموودزادە، کەسێکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بوو و لە نێو خەڵکی ناوچەکەدا رێزی تایبەتیی هەبوو.
ناوبراو کەسایەتییەکی دڵسۆز و یاری وەفاداری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو و هەمیشە هاوکار و یارمەتیدەری پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە و هەر بەم بۆنەوە چەند جار لەلایەن هێزەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بێحورمەتی پێکراوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە خۆشناو و نیشتمانپەروەرە دەکات و خۆی لە خەم و پەژارەیاندا بە شەریک و بەشدار دەزانێت.
کازیوە.ر