کوردستان میدیا: به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵیادی تیرۆری دوکتور قاسملوو، سکرتێری پێشووی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، له ناوه‌ندی ١ی کوردستان رێوڕه‌سمێک به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی راپۆرتی ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، رێکه‌وتی ٢١ی پووشپه‌ڕی ١٣٩١ی هه‌تاوی، به‌بۆنه‌ی ٢٣مین ساڵڤه‌گه‌ڕی تیرۆری شه‌هید دوکتور قاسملوو و هاوڕێیانی، رێوڕه‌سمێک به به‌شداریی به‌ڕێز تاهیر که‌سیلی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و په‌رپرسی ناوه‌ندی ١ی کوردستان و کادر و پێشمه‌رگه و بنه‌ماڵه‌کانیان و هه‌روه‌ها کۆمه‌ڵێک له ئه‌ندامانی حیزب له ناوه‌ندی ١ی کوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
سه‌ره‌تای رێوڕسمه‌که به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و راگرتنی خوله‌کێک بێ‌ده‌نگی بۆ رێزگرتن له گیانی شه‌هیدانی کوردستان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه پێشه‌وا قازی، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌رفکه‌ندی، ده‌ستی پێ‌کرد.
پاشان په‌یامی ناوه‌ندی ١ی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز تاهیر که‌سیلی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێمۆکراته‌وه خوێندرایه‌وه.
به‌ڕێزیان ئاماژه‌ی به داخداریی نه‌ته‌وه‌ی کورد و هه‌روه‌ها گه‌لانی جیهانیش له کاتی شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوودا کرد و گوتی: به شه‌هید بوونی دوکتور قاسملوو گه‌لی کورد و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران، رێبه‌رێکی به‌وه‌ج و که‌سایه‌تییه‌کی ناوداریان له‌ده‌ست دا، ئازادیخوازانی وڵاته‌که‌مان و لایه‌نگرانی ئاشتی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا دۆستێکی باش و یارێکی وه‌فاداریان له کیس چوو. هه‌ر بۆیه‌ش له خه‌می له ده‌ست دانی دوکتور قاسملوو نه‌ته‌نیا رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد، به‌ڵکوو تێکڕای ئازادیخوازانی ئێران و ئه‌ویندارانی ئاشتی و ئه‌وانه‌یش به جۆرێک که له‌گه‌ڵ بیر و هزری دوکتور قاسملوو ئاشنا بوون، په‌ژاره‌ی خۆیان ده‌ربڕی و له‌ده‌ست دانی ئه‌و مرۆڤه مه‌زنه‌یان به خه‌سارێکی گه‌وره زانی.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌دا په‌یامی هاوبه‌شی کۆمیته‌کانی ژنان و لاوانی ناوه‌ندی ١ی کوردستان له‌لایه‌ن به‌ڕێز به‌هار رۆسته‌مییه‌وه خوێندرایه‌وه.
له ناوه‌ندی ١ی کوردستان به بۆنه‌ی ٢٢ی پووشپه‌ڕ فستیڤاڵێکی وه‌رزشی له‌لایه‌ن به‌شی ئامووزشی ناوه‌نده‌وه به‌ڕێوه چووبوو که له‌و رێوڕه‌سمه‌دا سه‌رکه‌وتوانی فستیڤاڵه‌که خه‌ڵات کران.
له نێوئاخنی رێوڕه‌سمه‌کدا چه‌ندین سروود و په‌خشان له‌لایه‌ن هونه‌مه‌ندان و شاعیرانه‌وه پێشکه‌ش کرا.