کوردستان میدیا: کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵڕۆژی شەهیدکرانی قازی محەممەد یەکەمین سەرکۆماری کوردستان تراکت و پووستێری تایبەتی بڵاو کردەوە.
پاش ١١ مانگ لە دامەزراندنی کۆماری کوردستان و به‌هاتنی ئه‌رتشی شا بۆ کوردستان له‌رێکه‌وتی ٢٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، کۆتایی به‌ته‌مه‌نی پڕ لە به‌رهه‌می کۆماری دێمۆکراتیکی کوردستان هات و پاش چه‌ند رۆژ پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ژمارەیەک لە کاربەدەستانی کۆمار ده‌ستبه‌سه‌ر کران.
دادگایی کردنی پێشه‌وا قازی و هاوڕێیانی له‌به‌فرانباری ١٣٢٥ی هه‌تاوی به‌شێوه‌ی نهێنی ده‌ستی پێ‌کرد.
پێشه‌وا قازی له‌دادگا فه‌رمایشییه‌کانی رێژیمی شادا به‌وره‌وه‌و زۆر ئازایانه‌به‌رگریی له‌خۆی و کۆماری کوردستان و هه‌روه‌ها مافی نه‌ته‌وایه‌تیی گه‌له‌که‌ی کرد و کاربه‌ده‌ستان نیزامیی دادگا هه‌وڵی زۆریان دا که‌قازی محه‌ممه‌د بێننه‌سه‌ر ئه‌و بـڕوایه‌که‌په‌شیمانی خۆی رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئازایانه‌دادگا فه‌رمایشییه‌کەی به‌چۆکدا هێنا.
رێکه‌وتی ٣ی رێبه‌ندانی ١٣٢٥ی هه‌تاوی، پێشه‌وا قازی و سەیف و سەدری قازی له‌به‌ناو دادگاکانی رێژیمی شاهه‌نشاهیداحوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپا و له‌به‌ره‌به‌یانی ١٠ی خاکه‌لێوه‌ی ١٣٢٦ی هه‌تاوی، له‌مه‌یدانی چوارچرای مه‌هاباد، ئه‌و شوێنه‌ی که‌کۆماری تێدا راگه‌یه‌ندرابوو، لە سێدارە دران.
پاش چەندین ساڵ، رۆژی ١٠ی خاکەلێوە، لەلایەن حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە وەکوو رۆژی شەهیدانی کوردستان ناودێر کرا.
تراکت و پووستێری تایبەت بە رۆژی شەهیدانی کوردستان لە ئالبۆمی وێنەی خوارەوە گونجێندراوە: