کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ئاڵمان/ بەشداریی شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە رێوڕەسمی نەورۆز

17:32 - 4 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی ئاڵمان بە سەرپەرەستی شەهریار نەقشبەندی لە رێوڕەسمی جێژنی نەتەوەیی نەورۆز کە لەلایەن کۆمەڵەی کوردی رێک خرابوو، بەشداریی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی شەممە ١ی خاکەلێوەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی، بۆ بەرز راگرتنی یادی نەورۆز جێژنی مێژینەی گەلی کورد و سەری ساڵی نوێی کوردی، لەلایەن کۆمەلەی کوردی ماک لە شاری برێمن کە بریتین لە کۆمەڵێک پارتی کوردی رۆژئاوای کوردستان، و بەشداری هەزاران کەس لە کوردانی دەڤەرەکە و پارت و رێکخراوە کوردییەکانی چوارپارچەی کوردستان و ژمارەیەک ئەندام پەرلەمان لە فراکسیۆنەکانی پارتی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان ئێس پێ دێ و حیزبی سەوزەکانی ئاڵمان رێکخرابوو و شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەشداریی ئەو مەڕاسمەی کرد.

پاشان، پەیامی کۆمیتەی ئاڵمان -حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەنشەهریار نەقشبەندی بەرپرسی کۆمیتەی حیزب بە نوێنەرایەتی کۆمەڵەی هەڤکاری کوردی شاری برێمن پێشکەش کرا.

دواتر هەردوو پارلەمانتار محەممەد عەلی سیرەک و رووکێن ئایتاس لە فراکسیۆنی سۆسیال دێموکراتی ئاڵمان و ئەندام پەرلەمان لە ئیالەتی برێمن بەجیا وتاریان پێشکەش کرد وپشتیوانی خۆیان و حیزبەکەیان بۆ بزووتنەوەی رەوای گەلی کورد دەڕبڕی.
لە بڕگەیەکی دیکەی رێوڕەسمەکەدا پەیامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەلایەن رەشید رەحمانی بەرپرسی بەشی راگەیاندنی کۆمیتەی حیزب لە ئاڵمان خوێندرایەوە.

لە پەیامەکەدا وێرای پیرۆزبایی کردن جێژنی نەتەوەیی نەورۆز و هاتنی ساڵی نوێی کوردی، تیشک خرابووە سەر شەڕی داسەپاوی داعش بەسەر دوو پارچە لە کوردستان و بەرگری و قارەمانیەتی هێزی پێشمەرگە و شەرڤانان دژ بە هێڕشەکانی داعش و گێرانی پیلانی داگیرکەرانی کوردستان لە دژی گەلی کورد.

هەروەها لە پەیامەکەدا هاتبوو کە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە هەموو توانایەوە پشتیوانی گەلی کورد لە هەرچوار پارچەی کوردستان دەکات و نەورۆزی ئەمساڵیش وەک نەورۆزی رێزلێنان لە شەهیدانی سەربەرزی گەلەکەمان و بەتایبەت ئەو شەهیدە قارەمانانەی لەشەڕی بەرگڕی لە باشوور و رۆژئاوای کوردستان گیانی خۆیان بەخت کرد ، ناو لێ دەبات و داوا لە گەلی کورد دەکات کە ئیزن نەدات تا نەریتی رەشپۆشی و غەم و پەژارە بەسەری دا زاڵ بێ و پێویستە لە دژوارترین دۆخەکاندا بەسەربەرزی و سەرفرازیەوە و ورەبەرزی خۆی بپارێزێ و هێز و وزەی خەباتکارانەی لە پێناو ژیانێکی مرۆیی و ئازادی و بەدی هێنانی مافە ڕەواکانیی بخاتە گەڕ.

هەر لەم رێوڕەسمەدا شاندی کۆمیتەی حیزب چاوی بە پارلەمانتاران محەممەد عەلی سیرەک و رووکین ئایتاس لە پارتی سۆسیال دێموکرات و کەبیرە یەلدز لە حیزبی سەوزەکانی ئاڵمان کەوت و لەسەر کۆمەڵێک پرس و خواسی تایبەت بە کوردستان قسە و باسیان کرد .

کازیوە.ر