کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

بەشداریی شاندی حیزبی دێموکرات لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی تەزامون دێموکراتیکی ئەهواز

22:10 - 4 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی تەزامون دێموکراتیکی ئەهواز کە لە سەر فێدراڵیزم پێک هاتبوو بەشداریی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی یەکشەممەی رێکەوتی ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، شاندێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆنفرانسی ساڵانەی حیزبی تەزامون دێموکراتیکی ئەهواز لە بارەی فێدرالیزم و سەر بەخۆیی نەتەوە بندەستەکانی ئێران بەشداریی کرد.

لەم کۆنفرانسەدا، ناهی ساعد لێکوڵەر و رۆژنامەنووسی عەرەب باسێکی پێشکەش کرد.

دواتر حوسێن ئەحمەدی ئەندامی شاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران باسێکی وردی لە سەر فێدراڵیزم  و چەمکەکانی و تێروانینی حیزبی دێموکرات بۆ فێدراڵیزم پێشکەش کرد.

 پاشان، جابر ئەحمەد لێکۆڵەر و رۆژنامەنووسی عەرەب، نۆینەری حیزبی میللەتی بەلووچستان، دکتور یووسف عەزیزی، لێکۆلەر و نووسەر و دکتور کەریم عەبدیان لێکۆڵەر و نووسەر، وتاری خۆیان پێشکەش کرد.

کۆتایی کۆنفرانسەکە بۆ پرسیار و تێبینی بەشداربوان تەرخان کرابوو.

کازیوە.ر