کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

سەردانی وەڤدێكی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكرات

16:01 - 5 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: وەڤدێکی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ شەممە رێكەوتی ٤ی خاكەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، وەڤدێكی مەكتەبی سیاسیی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرپەرەستی سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان، سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانی كرد ‌و لەلایەن شاندێکی حیزبی دێموكرات بەسەرپەرەستی مستەفا هیجری سكرتێری گشتی حیزبەوە پێشوازییان لێكرا.

لە دەستپێکی ئەو چاوپێکەوتنەدا، سەرپەرەستی وەڤدی مەکتەبی سیاسیی یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان خۆشحاڵی خۆی ‌و وەڤدی یەكیەتیی نیشتمانی بۆ سەردانی حیزبی دێموكرات دەربڕی ‌و دەوری حیزبی دێموكراتی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەی كورد بەرز نرخاند.

پاشان مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکرات وێڕای بەخێرهاتنی وەڤدی مێوان لەسەر پەیوەندی لە مێژینەی یەكیەتیی نیشتمانیی كوردستان ‌و حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

لەو چاوپێکەوتنەدا، هەردوو لایەن وێڕای باس لەسەر پرسە سیاسییەكانی ناوچەكە ‌و جیهان، لە سەر بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی هەر دوو لایەن لەداهاتوودا پێداگرییان کرد.

ئاویەر.ت