کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

جەریمەی ٢٣٢ میلیۆن دولاری شیرکەتێکی نەوتی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران

22:41 - 8 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: شیرکەتی نەوتی شلومبرژەبە هۆی هاوکاری لەگەڵ رێژیمی ئێران، لەلایەن ئامریکاوە بە ٢٣٢میلیۆن دوڵار جەریمە مەحکووم کرا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەریی رۆیترز، ئامریکا شیرکەتی نەوتی شلومبرژەی بە هۆی هاوکاری لەگەڵ ئێران بۆ دەور لێدانەوەی گەمارۆ ئابوورییە نەوتییەکان بە جەریمەی ٢٣٢ میلیۆن دولار مەحکووم کرد.

ئەم راپۆرتە باس لەوە دەکات کە جەریمەکە ١٥٥.٢ میلیۆن دولارە و شیرکەتی شلومبرژە ٧٧.٦ میلیۆن دولار سزا دراوە.

لقی شیرکەتی ناوبراو لە تێگزاس لە ساڵی ٢٠٠٤ هەتا ٢٠١٠ی زایینی بە شێوەی شاراوە لەگەڵ رێژیمی ئێران هاوکاریی و دەستی بە پێشێلکاری گەمارۆ داسەپاوەکانی ئامریکا بە دژی رێژیمی ئێران کردووە.

گەماروو ئابوورییە هەمە لایەنەکان دژی رێژیمی ئێران بە هۆی بەرنامەی ئەتۆمی ناڕوون و گۆماناوی لە بواری نیزامیی ئەم رێژیمەیە.

گەمارۆ ئابووریە نەوتییەکانی دژی رێژیمی ئێران، سەرەڕای قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییەکانی شۆرای تەناهی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لەلایەن ئامریکاوە دژی رێژیمی ئێران داسەپاوە، وڵات و شیرکەتگەلێک کە گەمارۆ ئابوورییەکان پێشێلکاری بکات لەگەڵ جەریمە و سزای نەختی بەرەوڕوو دەبنەوە.

گەمارۆ ئابوورییە هەمە لایەنەکان دژی رێژیمی ئێران لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زەربەی قەەرەبوو نەکراوی بە بناغە ئابووریی ئێران گەیاندووە و دوورەدیمەنی ئابووریی ئەم وڵاتەی ناڕوون کردووە.

بە هۆی رێژەی کاریگەری گەمارۆ ئابوورییەکان بە سەر ئابووری ئێران، بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و لە سەرووی هەموویانەوە رێبەری رێژیمی ئیسلامیی ئێران خامنەیی لە دانوستانەکانی ئەم دوایانە کە لە ساڵی ١٣٩٢ی لە ئارادایە، دەڵێن لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان لە دانوستانەکاندا بگونجێندرێت.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ئامریکا و زۆربەی وڵاتە زلهێزەکانی جیهانی رایانگەیاندووە کە لابردنی گەمارۆ ئابوورییەکان هێواش و بەپێی پابەندبوونی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە سەر هەوڵ نەدانی بۆ دەستپێڕانەگەیشتن بە چەکی ئەتۆمی دەبێت.

ئاویەر.ت