کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

حوکمی یەک ساڵ زیندان بو خوێندکارێکی کوردی خەڵکی مەهاباد پشتڕاست کرایەوە

17:04 - 15 خاکەلێوه 2715

کوردستان میدیا: حوکمی یەک ساڵ زیندانی تەعزیزیی ئاسۆ عەزیزی خوێندکاری کوردی خەڵکی مەهاباد لە دادگای پێداچوونەی ئەو شارە پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، حوکمی ئاسۆ عەزیزی خوێندکاری کوردی زانکۆ پەیامی‌نووری شاری مەهاباد، کە کۆتایی مانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئەو شارە بە تۆمەتی پڕۆپاگەندا دژی نیزام بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرابوو، لە دادگای پێداچوونەوەی ئەو شارەدا تەئید کرا.

ئاسۆ عەزیزی، رێکەوتی ١٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە لیباس‌شەخسییەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە شوێنی کاری خۆی دەستبەسەر کرا.

هێزەکانی رێژیم کامپیوتێر و کەلوپەلی شەخسی ناوبراویان زەوت کرد.

ئاسۆ عەزیزی پاش دەستبەسەرکران، بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و لە کۆتاییەکانی مانگی رێبەندان لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری مەهابادەوە بە یەک ساڵ زیندانی تەعزیزی مەحکووم کرابوو.

ئاسۆ عەزیزی، خوێندکاری رشتەی علوومی سیاسیی زانکۆی پەیامی‌نووری مەهاباد و یەکێک لە چالاکانی بورای ژینگەپارێزی شاری مەهاباد و هەروەها یەکێک لە چالاکانی کەمپەینی کۆبانێ تەنیا نییە لە شاری مەهاباد بووە و رۆڵێکی بەرچاوی لە کۆکردنەوەی یارمەتی بۆ ئاوارەکانی شنگال و کۆبانێ هەبووە.
گادەر. د