کوردستان میدیا: جەمیل فەتحی نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بلژیک، لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە هێرشی گرووپی تێرۆریستیی داعش بۆ سەر کۆبانێ و کاریگەرییەکانی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین کە لە پارلمانی ئورووپا بەڕێوەچوو، بەشدارییان کرد.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێ‌شه‌ممه‌رێکەوتی ١١ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی، جه‌میل فه‌تحی نوێنه‌ری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له‌وڵاتی بلژیک هاورێ له‌گه‌ڵ مۆنیک سمیتس هاوکاری بەشی پەیوەندییەکان، له‌کۆنفرانسی هێرشه‌کانی داعش بۆ سه‌ر کۆبانێ و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر ناوچه‌که‌دا کە له‌لایه‌ن گرووپی دۆستانی کورد له‌پارلمانی ئورووپا و کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردـه‌وه‌رێکخرابوو، بەشدارییان کرد.
ئەم راپۆرتە باس لەوەدەکات کە چه‌ندین ئه‌ندام پارلمان و که‌سایه‌تیی سیاسی و رۆژنامه‌نووس لە کۆنفرانسه‌که‌به‌شدارییان کردبوو.
کۆنفرانسه‌که له‌لایه‌ن ماری کرێستین ڤێرغیاتـه‌وه‌دەستی پێ‌کرد و به‌کورتی باسی لەسەر بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی ناڤین و بە تایبەتی بارودۆخی ئه‌م دواییانه‌ی عێراق، سوریه‌و کوردستانی کرد.
ماری کرێستین ڤێرغیات له‌به‌شێک له‌قسه‌کانیدا باسی ئازایه‌تی و فیداکاری گەلی کوردی کرد کە به ته‌نیا دژ به‌تیرۆر و تیرۆریزمێک که‌هه‌موو جیهانی کردووەته‌ئامانج، شه‌ر ده‌که‌ن.
پاشان، ئاده‌م ئۆزوون نوێنه‌ری کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد بابه‌تێکی له‌سه‌ر بارودۆخی کۆرد به‌تایبه‌ت له‌تورکیە و له سووریه وهه‌روه‌ها په‌یوه‌ندییه‌کانی کورد و تورک و هەروەها پرۆسه‌ی ئاشتی پێشکەش کرد.
ئاده‌م ئۆزوون له‌به‌شێک له‌قسه‌کانیدا رایگەیاند: خه‌باتی گه‌لی کورد خه‌بات بۆ دێموکراسی و له‌هه‌مان حاڵ‌دا خه‌بات دژ به‌فاشیزمه.
پاشان، گابریێل زیمه‌ر ئه‌ندام پارلمانی ئورووپا چەن وتەیەکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە: سیاسه‌ت و کرداره‌کانی تورکیه‌ده‌توانن ببنه‌هۆکار تا باس لەسەر‌په‌یوه‌ندییه‌کانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌بکەین و هه‌روه‌ها ئه‌و سیاسه‌ت و کردارانه‌ی تورکیە ده‌توانن ببنه‌رێگر له‌به‌ئه‌ندامبوونی ئه‌و وڵاته‌له‌یه‌کیه‌تیی ئورووپا.
زیمه‌ر لە درێژەری قسەکانیدارایگەیاند: که‌فراکسیۆنی سه‌وزی چه‌پ، پێش مه‌رجی به‌ئه‌ندامبوونی تورکیه‌ی له‌یه‌کیه‌تی ئۆرووپا هەیە، واتا دان‌پێدانان به‌مافه‌کانی گه‌لی کورد، وه‌ک سیاسه‌تی دیاریکراو بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه‌وهه‌روه‌ها وتی‌کورده‌کان ده‌بێ بزانن که‌یه‌کیه‌تیی ئورووپا پشتیوانی له‌داخوازییه‌کانیان ده‌کات.
هه‌روه‌ها، هیوای خواست که‌وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا له‌مه‌زیاتر له‌مه‌ر کرداره‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌بێده‌نگ نەبن و له‌به‌رانبه‌ردا هه‌ڵوێستی به‌کرده‌وه‌یان هه‌بێت.
له به‌شێکی دیکه‌ی کۆنفرانسەکەدا، سیبالۆس بۆدیل سه‌ر به‌فراکسیۆنی سه‌وزی پارلمانی ئورووپا رایگەیاند کە‌فراکسیۆنه‌که‌یان پشتگری ویست وداخوازه‌کانی گه‌لی کوردە و هەوڵ دەدەن بۆ ئه‌وه‌ی که‌پ.ک.ک له لیستی تیرۆردا بسڕنه‌وه‌و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئامەژی دا: ئێمه‌کورد به چاوی هاوڕێ و هاوپه‌یمان سه‌یر ده‌که‌ین نه‌ک وه‌ک تیرۆریست.
بۆدیل هه‌روه‌ها لە درێژەی قسەکانیدا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌بوو که‌یه‌کیه‌تیی ئورووپا هەتا ئێستا به‌شێوه‌ی پێویست دانی به‌پێشکه‌وتنه‌کانی هه‌رێمی کوردستان دا‌نه‌ناوه‌له‌حالێکدا ئه‌و پێشکه‌وتنانه‌و ئه‌زموونی ئه‌و هه‌رێمه‌دکرێ بکرێته‌مۆدێل و ئۆلگوو بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناڤین.
هەرلەم پەیوەندییەدا، سیبالۆس بۆدیل له‌سه‌ر ئه‌و باوەڕه‌بوو که بۆ باشتر بوونی بارودۆخی کورد له‌باکوور ده‌بێ وڵاتانی رۆژئاوایی زه‌خت بخه‌نه‌سه‌ر تورکیه‌بۆ ئه‌وه‌ی زووتر چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات.
له‌به‌شی کۆتایی پانێله‌که‌دا، کامران مه‌تین مامۆستای زانکۆ له‌له‌نده‌ن باسی لە سه‌ر رۆڵی لایه‌نه‌کان له‌ناوچه‌که‌دا و به‌تایبه‌ت رۆلی تورکیه کرد.
مەتین لە وتەکانیدا رایگەیاند: که‌تورکیه‌دوو ئامانجی سه‌ره‌کی هه‌یه، یه‌که‌م؛ له‌سه‌رکار لابرانی به‌شار ئه‌سه‌د و رێژیمی بەشار ئەسەد، دووهه‌م؛ تواندنه‌وه‌ی کورد و له‌ناو بردنی ئه‌زموونی رۆژئاوای کوردستان.
ناوبراو هەروەها، پێ‌داگر بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌تورکیا ده‌بێ د‌رگا بکاته‌وه‌بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی بۆ کورده‌کان و به‌گشتی گۆرینی سیاسه‌تی خۆی له‌سه‌ر کورد و به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر کۆبانێ.
هه‌روه‌ها وتی: تورکیه‌ده‌بێت هه‌وڵ بدات که‌پ.ک.ک له‌لیستی تیرۆر بسڕێته‌وه‌چوون ناکرێ له‌لایه‌ک لایه‌نی به‌رانبه‌رت به‌تیرۆریست ناوببه‌یت وله‌لایه‌کی دیکەشەوە‌داوای دیالۆگ و چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نێک که‌به‌تێرۆریستی ده‌زانی.
لە درێژەدا وتی به تیرۆریست ناساندنی پ.ک.ک رێگره‌له‌وه‌ی که وڵاتانی رۆژئاوا به‌تایبه‌ت ئینگلیس په‌یوه‌ندی به‌پ.ک.کوه‌بگرن.
کامران مه‌تین مامۆستای زانکۆ لە درێژەی قسەکانیداجەختی کردەوە که وڵاتانی یه‌کیه‌تیی ئورووپا و ئامریکا ده‌بێ درگای دیالۆگ له‌گەڵ کورد بکه‌نه‌وه‌و له‌وه‌زیاتر هه‌وڵ نه‌ده‌ن که‌له‌گه‌ڵ پ.ک.ک وه‌ک تێرۆریست مامه‌ڵە بکه‌ن و هه‌وڵ بدەن‌که تورکیه‌قانیع بکه‌ن که‌ده‌ست له‌سیاسه‌تی دژ به‌کورد بهێنێت وچاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکات.
له‌به‌شی کۆتاییدا، سالیح موسلیم باسی لە سه‌ر ئه‌زموونی رۆژئاوای کوردستان کرد و وتی که‌یارمه‌تیدان به‌گرووپی تیرۆریستی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێ کۆتایی پێ بهێندرێت و له‌وه‌زیاتر له‌لایه‌ن هه‌ندێک له‌وڵاتانه‌وه‌پڕ چه‌ک نه‌کرێن.
موسلیم لە درێژەدا وتی: ئه‌و لایه‌نانه‌ی که‌یارمه‌تی ئه‌م گرووپه تێرۆریستییه‌ده‌که‌ن ده‌بێ به‌توندی سزا بدرێن و هه‌روه‌ها داوای کرد که بۆ سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌م گرووپه‌تیرۆریستانەدا ده‌بێ پشتگری له کورده‌کان بکرێت و به‌زووترین کات یارمه‌تی مرۆیی و سه‌ربازی بگه‌یه‌ندرێته‌کورده‌کان.
کازیوە.ر