• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤاری ئاگری
  • گۆڤاری بیری خوێندکار
  • گۆڤاری لاوان
  • گۆڤاری ژنان
  • کەناڵی تەلەفزیۆنی تیشک
  • گۆڤاری نەرگز
٢٢ی نوامبری ٢٠١٧ی زایینی - ٠١ی سەرماوەزی ١٣٩٦ی هەتاوی  

پیشانگایەکی نەقاشی لە شاری سەقز بەڕێوەچوو

زایینی: ٠٤-٠٤-٢٠١٥ - هەتاوی: ١٣٩٤/٠١/١٥ - ١٧:٠٣ تاران قه‌باره‌ی فۆنت: قه‌باره‌ی نووسراوه‌ گه‌وره‌ بكه‌قه‌باره‌ی نووسراوه‌ بچووكتر بكه‌‌
پیشانگایەکی نەقاشی لە شاری سەقز بەڕێوەچوو
کوردستان میدیا: خەلیل رەحیم‌پوور هونەرمەندی کوردی خەڵکی سەقز بە بۆنەی هاتنی جێژنی نەورۆز لەو شارە پیشانگایەکی وێنەی بەڕێوە برد.


بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، خەلیل رەحیم‌پوور لەو پێشانگایەدا، ٥٠ تابلۆ لە بەرەهەمەکانی خۆی، خستۆتە بەر چاوی خوازیارانەوە.

ئەو هونەرمەندە لە نەقاشییەکانیدا لە تەکنیکی ئاوڕەنگ و ئەکریلیک کەڵکی وەرگرتووە.

ئەو پیشانگایە هەتا رێکەوتی ٢٠ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ی هەتاوی بەڕووی خوازیاراندا کراوە دەبێت.

ئەو هونەرمەندە لە نەقاشییەکانیدا باس لە پرسە كۆمەڵایەتی و سروشتی كوردستان دەكات.

رەحیم‌پوور هەتا ئێستا بەشداریی لە ٣٠ پیشانگەی كاری گرووپی و تاكە کەسیدا كردووە و هەروەها بە شێوەی بەردەوام لە فستیڤاڵی نەقاشی تاراندا بەشدار بووە و هەروەها دوو پیشانگەشی لەدەرەوەی ئێران كردۆتەوە.


خەلیل رەحیم پوور ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی، لەشاری سەقز لەدایك بووە و ماوەی ٣٠ساڵە لەبواری نەقاشیدا چالاکە و ئێستا لە پارێزگای تەورێز نیشتەجێیە و وانەی وێنەكێشان دەڵێتەوە.

گادەر. د

بالاترین چاپکردنی ئەم بابەتە

رۆژنامەی کوردستان
رۆژنامەی کوردستان ژ. ٧١٣ لەم ژمارەیەدا:

ــ بوومەلەرزەی سیاسی
ــ لە خەبات دژ بە ئەپارتایدەوە بۆ ڕاسان
ــ ئەمن چی بكەم، خۆتان دروستی بكەنەوە
ــ دانیشتن لەگەڵ ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و چەند سەرنجێک